26/12/2018 09:53 AM

BMW sDrive30i ی 2019 له‌ مانگی مارسه‌وه‌ ده‌فرۆشرێت

BMW sDrive30i ی مۆدێلی 2019 له‌ مانگی مارسه‌وه‌ به‌ نرخی 49700 دۆلار ده‌فرۆشرێت و كرێی گه‌یاندنیشی بۆ شوێنی كڕیار 995 دۆلار ده‌بێت.

بۆ به‌راوردی نرخی ئه‌م ئۆتۆمبێله‌ له‌گه‌ڵ ڕكابه‌ره‌كانی، ده‌بێت بزانین مۆدێلی 2019،SLC 300 Roadster ی كۆمپانیای مێرسدس بێنز كه‌ زۆر هێزی كه‌متره‌و تواناییه‌كه‌ی ته‌نیا 241 ئه‌سپه‌هێزه‌، به‌ نرخی 48950 دۆلار ده‌فرۆشرێت. پۆرشه‌ی 2019ی 718، به‌ نرخی 59000 دۆلار ده‌فرۆشرێت كه‌ تواناییه‌كه‌ی 300 ئه‌سپه‌هێزه‌.

BMW sDrive30i ی مۆدێلی 2019 له‌ مه‌كینه‌ی 2,0 لیتری توربۆشارژی چوار سیله‌ندریی كه‌ڵك وه‌رده‌گرێت كه‌ 255 ئه‌سپه‌هێز وزه‌ به‌رهه‌مده‌هێنێت و له‌ سوڕی نێوان 5000 تا 6500 ده‌ور له‌ خوله‌كێكدا، هێزی زه‌بریی 295 پاوند پێ به‌رهه‌مده‌هێنێت و له‌ سیستمی هه‌شت گێڕیی پێوانه‌یی ستێپترۆنیكی ئۆتۆماتیك كه‌ڵك وه‌رده‌گرێت. ئه‌م مه‌كینه‌یه‌ خێرایی ئۆتۆمبیله‌كه‌ له‌ 5.2 چركه‌دا له‌ سفره‌وه‌ ده‌گه‌ینێته‌ 96 كیلۆمه‌تر له‌ كاتژمێرێكدا.

خاك – سه‌مه‌د كورده‌








created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved