دایكان و باوكان له‌كاتی سزادانی منداڵه‌كانیان ده‌بێت پله‌به‌ندی له جۆری سزاكه‌یاندا هه‌بێت، به‌جۆرێك منداڵه‌كه جارێكی‌تر هه‌ڵه‌كانی به‌وجۆره دووباره نه‌كاته‌وه. د.ئاوات واژه‌یی پزیشكی پسپۆڕی نه‌خۆشییه‌كانی منداڵان له‌باره‌ی سزا‌و جۆری سزای منداڵه‌وه چه‌ند رێنماییه‌كی بۆ سایتی خاك روونكرده‌وه: 1- هه‌رگیز هاوار به‌سه‌ر منداڵه‌كه‌تدا مه‌كه، چونكه هاواركردن ترس له مێشكی منداڵه‌كه‌تدا ده‌ڕوێنێت، دواتر به‌شێوه‌ی جیاواز له ژیانیدا ڕه‌نگده‌داته‌وه وه‌ك متمانه به‌خۆنه‌بوون، سڵه‌مینه‌وه. 2- منداڵه‌كه‌ت له‌سه‌ر هه‌ڵه‌یه‌ك سزامه‌ده كه‌به‌ئه‌نقه‌ست نه‌بووه، بۆ نموونه ئه‌گه‌ر چای به‌سه‌ر فه‌رشه‌كه‌دا ڕشت، ئه‌وا سه‌رزه‌نشتی مه‌كه، به‌ڵكو فێری بكه چۆن پاكیبكاته‌وه‌و وریایانه‌تر ڕه‌فتاربكات. 3- ئه‌گه‌ر منداڵه‌كه‌ت سزادا، پاش ته‌واوبوونی سزاكه‌ی خۆشه‌ویستی خۆتی بۆ ده‌رببڕه‌و پێی ڕابگه‌یه‌نه به‌هۆی هه‌ڵسوكه‌وتیه‌وه سزادراوه نه‌ك تاكه‌كه‌سی، تا خۆشه‌ویستی له‌نێوانتان به‌رده‌وامبێت. 4- ده‌بێت منداڵ پێش سزادان فێربكرێت ڕاست و هه‌ڵه چییه، چونكه ئه‌و زانیاری و ئه‌زموونی پێشوه‌خته‌ی نییه، دوای به‌كارهێنانی هه‌موو شێوازه‌كانی چاره‌سه‌ر ئینجا په‌نا بۆ سزادان به‌ره. 5- هه‌ندێك منداڵ زۆر هه‌ستناسكن و هه‌ستیارن، له‌به‌رئه‌وه ڕێنماییكردنی ناڕاسته‌وخۆ باشتره بۆ ئه‌وان. باشترین جۆری سزادان: *مۆڕه‌لێكردن *له‌ژێر لێوه‌وه ئاگاداركردنه‌وه *پشتگوێخستن *بێ به‌شكردن *هه‌ڕه‌شه لێ‌كردن به سزادان خاك – تانیا ئاواره
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure