دوو توێژینه‌وه‌ی نوێ ده‌ریانخستووه كه سه‌ماكردن ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی له ته‌مه‌نی پیریدا ته‌ندروست بین و به‌تایبه‌ت ده‌بنه هۆی كه‌مكردنه‌وه‌ی مه‌ترسی په‌ككه‌وته‌یی و بیرچوونه‌وه. له توێژینه‌وه‌یه‌كدا كه له‌سه‌ر 1000 ژنی به‌ساڵاچووی ژاپۆنی ئه‌نجامدرا، له‌سه‌ر ڕاده‌ی په‌ككه‌وته‌ییان لێكۆڵینه‌وه كرا. مه‌به‌ست له په‌ككه‌وته‌یی توانایی ڕێگه‌ڕۆیشتن، خۆشوشتن (حه‌مامكردن) و جل له‌به‌ركردن بوو. له ماوه‌ی توێژینه‌وه‌كه‌دا 130 ژن تووشی په‌ككه‌وته‌یی بوون. توێژه‌ران بۆیان ده‌ركه‌وت كه چالاكی جه‌سته‌یی ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی كه له پیریدا كه‌سه‌كان باشتر بتوانن كاره‌كانیان ڕاپه‌ڕێنن و پێویستیان به كه‌س نه‌بێت. هه‌ندێك له جووڵه‌كان كاریگه‌رییان زۆرتر بوو و سه‌ماكردن یه‌كێك له‌و جووڵانه بوو. به‌پێی توێژینه‌وه‌كه ئه‌و ژنانه‌ی به‌رده‌وام سه‌مایان كردووه 73% مه‌ترسی په‌ككه‌وته‌ییان داده‌به‌زێت. له توێژینه‌وه‌ی دووهه‌مدا شیكاری له‌سه‌ر 32 توێژینه‌وه‌ی تر كرا كه تایبه‌تبوو به زیاتر له 3500 كه‌س له ته‌مه‌نی 50 بۆ 85 ساڵان. له ئه‌نجامدا ده‌ركه‌وت ئه‌و كه‌سانه‌ی له جووڵه‌ی مێشك-جه‌سته‌دا به‌شدارییان كردووه به‌گشتی توانای مێشكیان زیاتره. به شێوه‌یه‌ك كه 60 تا 120 خوله‌ك سه‌ماكردن له هه‌فته‌دا توانایی مێشك زۆر زیاد ده‌كات. یاده‌وه‌ری، توانایی فێربوون و ڕه‌وان قسه‌كردن به‌شێك له‌و تواناییانه‌ن كه په‌یوه‌ندییان به‌م جووڵانه‌وه هه‌یه. خاك – سه‌مه‌د كورده
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure