ئه‌كته‌ری چینی هۆلیودی به‌ناوبانگ "چاو یون فات" رایگه‌یاند له‌پاش مردنی ده‌ستبه‌رداری سه‌روه‌ته‌كه‌ی ده‌بێت بۆ كاری خێرخوازی كه بڕه‌كه‌ی 700 ملیۆن دۆلاره. ئه‌و هونه‌رمه‌نده‌ی كه له ساڵی 2015 ناوی چووه‌ته نێو لیستی فۆربس وه‌ك یه‌كێك له‌و هونه‌رمه‌ندانه‌ی به‌رزترین كرێیان وه‌رگرتووه، رایگه‌یاندووه كه پاره شتێك نیه بۆ هه‌تاهه‌تایه موڵكت بێت كه رۆژێك له‌ڕۆژان مردیت به‌جێی ده‌هێڵیت بۆ كه‌سانی ده‌وروبه‌رت، نا‌توانیت بیبه‌یت بۆ گۆڕ له‌گه‌ڵ خۆت. له چاوپێكه‌وتنێكیشدا له‌گه‌ڵ رادیۆ‌و ته‌له‌فزیۆنی كۆریای باشوور "مۆنهوا" ئه‌وه‌ی راگه‌یاند كه هاوسه‌ره‌كه‌ی " جازمین" به‌ته‌واوی پشتگیری ئه‌م بڕیاره‌ی ده‌كات. چاو یون فات به رۆڵگێڕانی وه‌ك پاڵه‌وان له فیلمی "كرۆچن تایگه‌ر هیدن دراگۆن" ناسراوه، هه‌روه‌ها به‌شداریكردنی له به‌شه‌كانی فیلمی "پایرۆت ئۆف زه كاریبیان" چه‌ته‌كانی كاریبی و چه‌ندین فیلمی دیكه، چه‌ندین ساڵه هه‌وادارێكی زۆری هه‌یه به‌هۆی ئه‌و شێوازی ژیانه مامناوه‌ندو ساده‌ییه‌ی كه ده‌ژی. هه‌واداران و فانه‌كانی و دانیشتوانی هۆنگ كۆنگ نازناوی فاتی برایان لێناوه به‌هۆی ئه‌و شێوازی ژیانه‌ی كه نزیكه له خه‌ڵك و كه‌سانی ئاسایه‌وه. هۆنگ كۆنگتا زیاتر ده‌ناڵێنێت به‌ده‌ست جیاوازی نێوان چینی خانه‌دان و هه‌ژار، هه‌روه‌ها به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی بژێوی ژیان و زۆری رێژه‌ی دانیشتوان له گه‌ڕه‌كه هه‌ژاره‌كاندا. خاك - سیڤا ئازاد س: سكای نیوز
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure