دوو نیوه‌گۆی مێشك –ڕاست و چه‌پ- هه‌ركامه‌یان كارێكی تایبه‌ت جێبه‌جێ ده‌كه‌ن. له توێژینه‌وه‌یه‌كدا له‌مدواییه‌دا وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره دراوه‌ته‌وه كه ئه‌و شته چۆن ڕووده‌دات؟ زاڵبوونی نیوه‌گۆ كه به یه‌كلایه‌نه‌بوونی كرداری مێشكیش ده‌ناسرێت، باس له‌وه ده‌كات كه چۆن هه‌ركام له نیوه‌گۆكانی مێشك كارێكی تایبه‌ت ڕاده‌په‌ڕێنن. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه تا ڕاده‌یه‌كی زۆر هه‌ردوو نیوه‌گۆكه وه‌ك یه‌كن، به‌ڵام نیوه‌گۆیه‌كان ئه‌و كارانه‌ی لێی به‌رپرسن و ئه‌نجامی ئه‌ده‌ن جیاوازن. پێشتر واده‌زانرا كه ئه‌م دیارده‌یه تایبه‌ته به مرۆڤ، به‌ڵام له‌مدواییه‌دا توێژینه‌وه‌كان ده‌ریانخستووه كه ئاژه‌ڵه‌كان له ده‌عبایه‌كی وه‌ك هه‌نگه‌وه بگره تاوه‌كو واڵه‌كان هه‌مان تایبه‌تمه‌ندییان هه‌یه. كۆرپس كالۆسیم (Corpus Callosum) به‌رپرسی لكاندنی ئه‌م دوو نیو گۆیه‌یه. له دوایین توێژینه‌وه‌دا به مه‌به‌ستی تێگه‌یشتن له‌وه‌ی كه چۆن لایه‌كی مێشك له جێبه‌جێكردنی كارێكدا زاڵ ده‌بێت، له زانكۆی بۆخۆم له ئه‌ڵمانیا له‌سه‌ر كۆئه‌ندامی بینینی مێشكی كۆتر توێژینه‌وه‌یان كرد. له ئه‌نجامدا به‌وه گه‌یشتن كه زاڵبوونی نیوه‌گۆكان میكانیزمێكی ئاڵۆزی هه‌یه‌و لایه‌كی مێشك ده‌توانێت وه‌ڵامدانه‌وه‌ی لاكه‌ی تر دوابخات، ئه‌مه‌ش واده‌كات ئه‌و لایه‌ی تری مێشك كه دواده‌كه‌وێت خۆی به‌و ئه‌ركه‌وه سه‌رقاڵ نه‌كات؟ خاك – سه‌مه‌د كورده
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure