كه‌می ڤیتامین B12 ئه‌گه‌ر به چاره‌سه‌رنه‌كراوی بهێڵدرێته‌وه، ده‌شێت كێشه‌ی راسته‌قینه بۆ كه‌سه‌كه دروستبكات، به‌ڵام چاره‌سه‌ره‌كه‌شی ئاسانه‌و ده‌كرێت ته‌نیا به خۆراكی هاوسه‌نگ چاره‌سه‌ر بكرێت. ڤیتامین B12 ڤیتامینێكی گرنگه بۆ له‌ش یارمه‌تی به‌رهه‌مهێنانی خرۆكه‌ی سوور ده‌دات و كه‌می ڤیتامینه‌كه ده‌بێته هۆی كه‌می خڕۆكه سووره‌كان له خوێندا، ئه‌مه‌ش واده‌كات خانه‌و ئه‌ندامه‌كانی له‌ش ئۆكسجینی پێویستیان پێنه‌گات و به‌مه‌ش كێشه بۆ دڵ و سییه‌كان دروستده‌بێت. شیر‌و هێلكه بڕێكی باش ڤیتامین B12یان تێدایه، به‌ڵام ئه‌م خۆراكانه‌ی خواره‌وه ده‌وڵه‌مه‌ندن به ڤیتامینی بی 12 له‌وانه‌ش ماسی سه‌له‌مون كه سه‌رچاوه‌یه‌كی نایابی ڤیتامین B12یه، گۆشت كه بڕێكی زۆر له‌م ڤیتامینه له‌خۆده‌گرێت، ئه‌مه‌ش نه‌ك ته‌نیا گۆشتی سوور به‌ڵكو گۆشتی په‌له‌وه‌ره‌كانی وه‌ك قه‌ل و مریشك و قازو مراویش، په‌نیر به‌تایبه‌تی بۆ كه‌سانی رووه‌كخۆر سه‌رچاوه‌یه‌كی باشی ئه‌م ڤیتامینه‌یه. نیشانه‌كانی كه‌می ڤیتامین B12 ئه‌مانه‌ن:- هه‌ستكردن به ماندوێتی زۆر، هه‌ناسه‌بڕكێی دوای جوڵه‌ی كه‌م، خێرابوونی لێدانی دڵ، سه‌رئێشه، كه‌مبوونه‌وه‌ی ئاره‌زووی خواردن، دروستبوونی برین له‌ناو ده‌مدا. خاك - سیڤا ئازاد س: گۆڤاری هیه
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure