له تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی نۆرینگه‌ییدا، توێژه‌ران به كه‌ڵكوه‌رگرتن له نانۆته‌نۆلكه‌ی زێڕ، خانه‌كانی شێرپه‌نجه‌ی پرۆستاتیان كرده ئامانج. تائێستا ئه‌نجامه‌كان دڵخۆشكه‌ر بوون و كاریگه‌ری لاوه‌كی له كه‌مترین ئاستدا بووه. له‌هه‌ر نۆ پیاو له ئه‌مریكا، یه‌ك كه‌سیان ده‌كه‌وێته‌به‌ر مه‌ترسی توشبوونی شێرپه‌نجه‌ی پرۆستات. به‌هۆی ئه‌م به‌ربڵاوییه‌ش توێژه‌ران به‌رده‌وام به‌شوێن چاره‌سه‌ری نوێ‌دا ده‌گه‌ڕێن. له‌مدواییه‌دا تیمێك له توێژه‌ران له زانكۆی تێگزاس هه‌وڵیاندا له‌ڕێگه‌ی كانزای زێڕه‌وه ئه‌م نه‌خۆشییه چاره‌سه‌ربكه‌ن. شێرپه‌نجه‌ی پرۆستات چاره‌سه‌ری هه‌یه به‌تایبه‌ت ئه‌گه‌ر زوو ده‌ستنیشان بكرێت. هه‌رچه‌ند چاره‌سه‌ره‌كان ناخۆشن و چه‌ندین كاریگه‌ری لاوه‌كییان هه‌یه. له‌م توێژینه‌وه‌یه‌دا نانۆته‌نۆلكه‌كانی زێڕ به‌دوای خانه‌كانی شێرپه‌نجه‌دا ده‌گه‌ڕێن و ده‌چنه ناویان. له‌ڕێگه‌ی لازه‌رێكه‌وه ئه‌م ته‌نۆلكانه پاڵ پێوه ده‌نرێن و ده‌له‌رێنرێنه‌وه‌و هه‌روه‌ها به به‌رزكردنه‌وه‌ی زۆری پله‌ی گه‌رمییان ده‌بنه هۆی كوشتنی شانه شێرپه‌نجه‌ییه‌كان. ئه‌م چاره‌سه‌ره شانه ته‌ندروسته‌كانی ده‌وروبه‌ری ده‌ستكاری ناكات. ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی كه چاره‌سه‌ری پرۆستات به‌م شێوازه، به‌پێچه‌وانه‌ی شێوازه‌كانی تر نه‌بێته هۆی كێشه‌ی لاوه‌كی وه‌ك میزه‌چركێ. خاك – سه‌مه‌د كورده
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure