خۆڕاگریی به‌رامبه‌ر ئه‌نتی بایۆتیك كێشه‌یه‌كی ته‌ندروستی جیهانییه. به‌پێی ئاماری ناوه‌ندی كۆنترۆڵ و به‌رگری نه‌خۆشی، خۆڕاگریی به‌رامبه‌ر ئه‌نتی بایۆتیك ساڵانه ده‌بێته هۆی مردنی 25 هه‌زار كه‌س له ئه‌وروپاو 23 هه‌زار كه‌س له ئه‌مریكا. به‌پێی پێشبینیی توێژه‌ران تا ساڵی 2050 خۆڕاگریی له به‌رامبه‌ر ئه‌نتی بایۆتیك، له هۆكاره‌كانی مردنی مرۆڤدا پێش شێرپه‌نجه‌ش ده‌كه‌وێت. چه‌ندین هۆكار بۆ ئه‌م قه‌یرانه بوونیان هه‌یه وه‌ك كه‌می ئاستی پاكوخاوێنی و به‌كارهێنانی زۆری ئه‌نتی بایۆتیكه‌كان. هۆكارێكی تر كه ده‌بێته هۆی خۆڕاگریی به‌رامبه‌ر ده‌رمانه‌كان له مرۆڤدا، ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ به‌كارهێنانی زۆری ئه‌نتی بایۆتیكه‌كان له كشتوكاڵ و ئاژه‌ڵداریدا. به‌كارهێنانی ئه‌نتی بایۆتیك له ئاژه‌ڵاندا له‌وانه‌یه مه‌ترسی گواستنه‌وه‌ی به‌كتریای خۆڕاگر له‌به‌رامبه‌ر ده‌رماندا، له ئاژه‌ڵه‌وه بگوازێته‌وه بۆ مرۆڤه‌كان، ئه‌وه‌ش ده‌كرێت به‌شێوه‌ی ڕاسته‌وخۆ بێت یان له‌ڕێگه‌ی جینه خۆڕاگره‌كانه‌وه بگوازرێته‌وه. ئه‌نتی بایۆتیكه‌كان له كشتوكاڵ و ئاژه‌ڵداریدا زۆر به به‌رفراوانی كه‌ڵكیان لێوه‌رگیراوه، به شێوه‌یه‌ك كه 80%، كۆی ئه‌نتی بایۆتیكی به‌كارهاتوو له ئه‌مریكا له‌م بواره‌دا به‌كارهاتووه‌و هه‌ردوو وڵاتی ئه‌مریكاو چین گه‌وره‌ترین به‌كارهێنه‌رانی ئه‌نتی بایۆتیكن. ئه‌مه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ داواكاری زۆری بازاڕ بۆ به‌رهه‌مهێنانی گۆشت كه ئه‌وه‌ش واده‌خوازێت ته‌ندروستی ئاژه‌ڵه‌كان زۆر پڕبایه‌خ بێت. خاك – سه‌مه‌د كورده
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure