ئیمپراتۆری یابان ئه‌كیهیتۆ، كه به‌مزووانه ده‌بێته 85 ساڵ، رایگه‌یاند كه له به‌هاری داهاتوودا واز له ته‌ختی پاشایی ده‌هێنێت، ئه‌وه‌شی راگه‌یاندووه كه زۆر هه‌ست به‌ئارامی ده‌كات چونكه واخه‌ریكه ماوه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ته‌واوده‌بێت به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ جه‌نگێك له‌و ماوه‌یه‌دا له وڵاته‌كه‌یدا روویدابێت. له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی پڕ له‌هه‌ست و خه‌مباریدا كه له‌لایه‌ن رادیۆی كۆشكه‌وه تۆماركرا، ئه‌كیهیتۆ ئه‌وه‌ی دووپاتكرده‌وه كه پێویسته ئه‌و ژماره زۆره له قوربانیان له‌بیرنه‌كه‌ین كه له جه‌نگی جیهانی دووه‌مدا له‌ده‌ستمانچوون و ئه‌م گه‌شه‌سه‌ندن و خۆشگوزه‌رانیه‌ی یابان له‌سه‌ر قوربانیدانی ئه‌وان بونیادنراوه. ئه‌كیهیتۆ له ته‌مه‌نی 11 ساڵیدا بوو كاتێك ئه‌و جه‌نگه كۆتایی پێهات كه له‌ژێر ناوی باوكی‌دا هه‌ڵگیرسا، بۆیه ئه‌كیهیتۆ هه‌موو ژیانی ته‌رخانكرد بۆ تیماركردنی جێگه‌برینه‌كانی جه‌نگ، له‌نێویاندا سه‌ردانیكردنی ئه‌و وڵاتانه‌ی كه بووه‌ته قوربانی ده‌ستی كاره‌كانی یابان له‌كاتی جه‌نگدا. وابڕیاره له 30ی نیسانی داهاتوو ئه‌كیهیتۆ ده‌ستبه‌رداری ته‌ختی پاشایی ببێت تاكو له رۆژی دواتردا كوڕه گه‌وره‌كه‌ی نارۆهیتۆ ده‌سه‌ڵات بگرێته‌ده‌ست. خاك - سیڤا ئازاد س: سكای نیوز
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure