26/12/2018 10:40 AM

چه‌سپاندنی ئامێرێكی هه‌ستیار به‌ بوومه‌له‌رزه‌ له‌سه‌ر رووی مه‌ریخ

كه‌پسولی "ئینسایت" سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێنا له‌ چه‌سپاندنی ئامێرێكی زۆر هه‌ستیار به‌رامبه‌ر بوومه‌له‌رزه‌ له‌سه‌ر رووی هه‌ساره‌ی مه‌ریخ و توانی زانیاری سه‌ره‌تایی ده‌رباره‌ی بونیادی ناوه‌كی زه‌وی به‌ده‌ستبهێنێت.

بروس براندت سه‌رپه‌رشتیاری ئه‌ركه‌كه‌ رایگه‌یاند كه‌ گرنگی چه‌سپاندنی ئامێره‌كه‌ له‌ گرنگی گه‌شتنی بۆ سه‌ر رووی مه‌ریخ و نیشتنه‌وه‌ی له‌سه‌ر مه‌ریخ كه‌متر نه‌بووه‌، چونكه‌ ئه‌ركه‌ زانستیه‌كه‌ به‌ستراوه‌ به‌وه‌وه‌، ئێمه‌ش له‌ ئێستادا چاوه‌ڕێی ئه‌نجامه‌كانین.

براندت ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه‌ ئه‌ندازیاره‌كان هه‌موو ئاماده‌كارییه‌كیان كردووه‌ بۆ به‌ده‌ستهێنانی ئه‌و زنیاریانه‌ی كپسووله‌كه‌ ده‌ینێرێت، هه‌روه‌ها ئامێری بێته‌ل ده‌ستیكردووه‌ به‌ چاودێریكردنی جوڵه‌و سووڕانه‌وه‌ی هه‌ساره‌كه‌، وابڕیاره‌ كه‌ یارمه‌تیده‌ر بێت بۆ زانینی شێوه‌ی كرۆكی هه‌ساره‌ی مه‌ریخ و زانینی هۆكاری نه‌مانی بواره‌ موگناتیسیه‌كه‌ی.

خاك - سیڤا ئازاد
س: روسیا توده‌ی



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved