كاتێ جگه‌رگۆشه‌كامان له ئامێز ده‌گرین و به‌قوربان و به‌ساقه‌یان ده‌بین ، با ئه‌وه‌مان له یادبێت كه ئه‌وان دانیشتوانی نوێی زه‌وین با چۆن باو باپیرانمان به خاوێنی بۆ ئێمه‌یان جێهێشت ، گه‌ر ناتوانین چاكتری بكه‌ین نه‌یشێوێنین و نه‌یكه‌ینه سه‌ره نوێلك بۆ حه‌زه‌كانمان و ژه‌هراوی نه‌كه‌ین .تا توشی چه‌رمه‌سه‌ری و ده‌ردو ئازار نه‌بن و دواتر نه‌فره‌تمان لێ نه‌كه‌ن. زه‌وی ئه‌و هه‌ساره‌یه‌یه كه‌له سه‌ری ده‌ژین ، به‌هۆی ئه‌و هه‌لومه‌رجانه‌ی كه تیایه‌تی بۆ سه‌رهه‌ڵدان و به‌رده‌وامی ژیان. له‌وانه • بونی ئاو له دۆخی شلیدا •ئه‌و خوڵگه‌یه كه تیایدا به‌ده‌وری خۆردا ده‌سوڕێته‌وه كه دوریه‌كه‌ی هێنده‌یه پله‌ی گه‌رمی سه‌رزه‌وی گونجاو بێت وه وه‌رزه‌كانی ساڵ به‌شێوه‌یه‌كی له‌بار بێت بۆ شێوه جیاوازه‌كانی ژیان . •بونی ڕێژه‌ی 21% ئۆكسجین له به‌رگه هه‌وای چینی نزیك زه‌ویدا •بونی چینێك ئۆزۆن له‌به‌رگی ده‌ره‌وه‌ی هه‌وای گۆی زه‌وی كه ده‌مانپارێزێ له زۆرێك له تیشكه گه‌ردونیه‌كان . •سوڕانه‌وه‌ی زه‌وی به‌ده‌وری خۆیدا له 24 كاتژمێردا و ڕودانی شه‌و ڕۆژ له زۆربه‌ی زه‌ویدا . سه‌رهه‌ڵدانی ژیان له‌سه‌ر زه‌وی مێژویه‌كی دورو درێژه و تیایا جۆره‌ها شیوه‌ی له زینده‌وه‌ری ورودو گه‌وره‌ی تیابو وه كه هه‌ندێكیان هێشتا ئاسه‌واریان ماوه‌و هه‌ندێكی تر بێ ئاسه‌واره له‌ناوچونی ئه‌و زینده‌وه‌رانه به هۆی تێكچونی ژینگه‌كه‌یانه‌وه‌بوو وه. چونكه له ته‌مه‌نی زه‌ویدا چه‌ندین چاخی وا هه‌بوو وه كه به‌ده‌گمه‌ن زینده‌وه‌ران به‌رگه‌یان گرت‌و وه, هه‌ندێكیشیان به هۆی ده‌سته‌پارچه‌یی بوه له ئاست زه‌بر و توانای ڕاوكه‌ره‌كانیاندا , هه‌ندێك له ڕاوكه‌ره‌كانیش به هۆی ڕوداوه سرووشتیه‌كان یان نه‌مانی خۆراك وئاو نێچیر له‌ناو چوون . مرۆڤ چه‌ند ملیۆن ساڵێكه له ته‌مه‌نی نوێی زه‌ویدا درووست بوو وه . زانایی و درووست بونی كۆئه‌ندامی هه‌رسی به جۆرێكه كه به هۆیه‌وه ده‌توانێت سوودله جۆره‌ها خۆراك وه‌ر بگرێت وووزه‌و گه‌شه‌و به‌رده‌وامی خۆی دابین بكات. هه‌رچۆن بیر‌و هۆشی وتواناو له‌باری له‌شی وای كردوو وه كه باڵاده‌ستی خۆی به‌سه‌ر سه‌رجه‌م زینده‌وه‌راندا بسه‌پێنێت .وه سوود له توانای جه‌سته هێزیان وه‌ربگرێت بۆ ئه‌نجامدانی كاره‌كانی وسوود له گۆشت و هێلكه‌و شیر و كه‌وڵ وپێسته‌و په‌ڕو ئێسك و ……هتد وه‌ربگرێت هه‌ندێك جاریش بیانكاته هۆی ڕابواردنی خۆی و له قه‌فه‌زیان بنێت یان له سێرك و باخچه‌ی ئاژه‌ڵاندا دوور له ژینگه‌ی خۆیان پاره‌یانپێ په‌یدا ده‌كه‌ن . ژماره‌ی مرۆڤ به‌رده‌وام له زیاد بوندایه ئه‌م خشته‌یه نیشانمان ده‌دات كه ژماره‌ی خه‌ڵك له جیهاندا و له هه‌ریه‌ك له كیشوه‌ره‌كاندا له ماوه‌ی دووسه‌ده‌و نیوی ڕابوردوودا چۆن زیاد بووه و پێشبینی ده‌كرێ تا ساڵی 2150 چه‌ند بێت . لیۆناردۆ داڤنشی زانا‌و هونه‌رمه‌ندی سه‌ده‌ی پانزه‌هه‌م ووتویه‌تی ((ته‌نها مرۆڤ هه‌مووبونه‌وه‌ره‌كان ده‌شێوێنێت )) ڕوبه‌ری زه‌وی به( 196,950,000) میل2مه‌زه‌نده‌كراوه 71 % ڕوی زه‌وی به‌ئاو داپۆشراوه 57,510,000 میل وشكانیه ژماره‌ی مرۆڤی سه‌رزه‌وی ئێستا نزیكه‌ی 7,690,000,000 ده‌بێت ژماره‌ی خه‌ڵك زیاد ده‌كات و ڕوبه‌ری زه‌وی به‌پیت كه‌م ده‌كات ئه‌و به‌شه وشكانیه‌ی زه‌وی هه‌مووی بۆ ژیان له‌بار نیه ، شه‌ش یه‌كی بیابانی لمینه ، هه‌ندێكی شاخی به‌ردین و ڕه‌قانه،هه‌ندێ به‌رده‌وام به‌فر دایپۆشیوه . مرۆڤ باڵاترین ده‌سه‌ڵاته له ئاست بونه‌وه‌ره‌كانی تردا به پێی خواست و ئاره‌زوه‌كانی ده‌ست درێژی ئه‌كاته سه‌ریان . و ژینگه كه‌شیان ده‌شێوێنێت .ڕۆژ له دوای ڕۆژ ڕوبه‌ری ئه‌و زه‌ویانه‌ی ڕوه‌ك و زینده‌وه‌رانی لێ دائه‌ماڵدرێن زیاد ده‌كات . ڕۆژانه ملیۆنه‌ها تۆن ماده‌ی نامۆ به‌رهه‌م دێنێت كه له‌دروست كردنیاندا چه‌ندین جۆر گازی ژه‌هراوی ده‌كرێته هه‌واوه .ماده‌كانیش زۆر نابات له كه‌ڵك ده‌كه‌وێت و دواتر فڕێده‌درێته سه‌ر زه‌وی و ناو ئاوه‌كان هه‌ندێكیشیان خۆی ژه‌هری كشت‌و كاڵی و ماده‌ی قڕكه‌ره به‌مه‌ش خا ك و ئاو پیس ده‌بن . هه‌روه‌ها ڕۆژانه ملیۆنه‌ها به‌رمیل نه‌وت له ژێر زه‌وی ده‌ردێنن و به جۆره‌ها شێوه زیان له ژیان ده‌دات و زه‌وی ده‌خاته مه‌ترسی یه‌وه . به •به‌كار هێنانی ڕێژه‌یه‌كی زۆر له ئۆكسجینی هه‌وا بۆ سوتاندنی . كه زینده‌وه‌ران بۆ هه‌ناسه پێویستیان پێیه‌تی . •تێكه‌ڵبونی بڕێكی زۆر گازی ژه‌هراوی به هه‌وا له ئه‌نجامی ئه‌و سوتانه. •به‌رز بوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رما له سه‌رزه‌وی •ئه‌و مادده نامۆیانه‌ی كه مرۆڤ به‌رهه‌می دێنێ به‌تایبه‌ت پلاستیك به‌رده‌وام كه‌ڵه‌كه ده‌بێت له‌سه‌رزه‌وی و له‌گه‌ڵ باراناو ده‌گاته چه‌م و ڕوباره‌كان و دواتر ده‌ریا و زه‌ریاكان ئێستا بڕێكی زۆر له‌م ماددانه بونه‌ته هۆی تێكدانی ژینگه‌ی زینده‌ورانی سه‌ر زه‌وی و ناو ئه‌وئاوانه .وه‌وردبوونی ئه‌م پلاستیكانه وای لێدێ كه تێكه‌ڵ زنجیره‌ی خۆراك ببێ ،جا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌م مادانه به ئاسانی شینابێته‌وه ده‌بێته هۆی سه‌رهه‌ڵدانی نه‌خۆشی كوشنده . جگه له‌مانه مرۆڤ به درێژای مێژوو جه‌نگی به‌رپا كردوووه و بۆته هۆی كاولكاری و تێكدانی ژینگه دیاره هه‌موو ئه‌و ده‌سكه‌وتانه‌ی مرۆڤ له‌سه‌ده‌ی ڕابووردودا گه‌ر به پاره بیخه‌مڵێنین و به‌راوردی بكه‌ین له‌گه‌ڵنرخی تێچونی چاكردنه‌وه‌ی زیانه‌كان ته‌رازوه‌كه به‌لای زیانه‌كاندا زۆ لاسه‌نگ ده‌بێت . بۆیه زانایان ڕایانگه‌یاندووه كه . [ مرۆڤ به‌رپرسی یه‌كه‌مه له‌به‌رده‌م كۆمه‌ڵگای فراوانی زه‌ویدا كه بریتی یه له‌خودی مرۆڤ و هه‌موو زینده‌وه‌ر و ڕوه‌كه‌كان و خاك و ئاو وهه‌وا , كه‌ده‌بێت بیانپارێزێت له‌و زیانانه‌ی كه‌له‌ئه‌نجامی چالاكیه‌كانی درووست ئه‌بێت ] وه‌ك زانایان ڕایان گه‌یاندو وه , زه‌وی پێش پێنج بلیۆن ساڵ له چڕبوونه‌وه‌ی تۆپه‌ڵه گازێك دروست بووه. دوای دوو بلیۆن ساڵ له دروستبوونی ژیان سه‌ری هه‌ڵداوه. واته ته‌مه‌نی ژیان له‌سه‌ر زه‌وی نزیكه‌ی سێ بلیۆن ساڵ ده‌بێت . له‌م ته‌مه‌نه‌ی زه‌ویدا جۆره‌ها زینده‌وه‌ر دروست بوون دواتر قڕبوون هه‌ندێكیان شوێنه‌واریان له زه‌ویدا جێ هێشتووه, مرۆڤیش كه‌ته‌مه‌نی چه‌ند ملیۆن ساڵێكه له ته‌مه‌نی نوێی زه‌وی سه‌رده‌مێك دێت له ئاست سروشتی زه‌ویدا بێ توانا بێت. بۆیه پێویسته هه‌ریه‌ك له‌ئاستی خۆیه‌وه سروشتی له‌باری زه‌وی بۆ ژیان بپارێزین وه‌ك ئه‌مانه‌تێك بیسپێرن به‌نه‌وه‌كانی دوای خۆمان. بۆ سوودێكی ساته‌وه‌ختی خاك‌و ئاو‌و هه‌واو ڕه‌گه‌زه‌كانی تری گیانه‌وه‌رو ڕووه‌ك نه‌شێوێنن.
ئاماده‌کردنی: سه‌ربه‌ست عه‌بدولره‌حمان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure