له‌جیهاندا نزیكه‌ی 600 جۆر داربه‌ڕوو هه‌یه كه هه‌ر هه‌موویان ده‌كه‌ونه نیوه گۆی باكوری گۆی زه‌وی و دابه‌ش بوون به سه‌ر دوو گروپی(هه‌میشه سه‌وز یاخود وه‌رزین ). سوده‌كانی دار به‌ڕوو بۆ ژینگه‌ی سروشتی : 1- یه‌كێكه له‌و ڕووه‌كانه‌ی كه یارمه‌تی خاوێنكردنه‌وه‌ی ئاو و خاك ده‌دات ئه‌مه‌ش له ڕێگه‌ی هه‌ڵمژینی هه‌موو ئه‌و كانزا و پێكهاته زیانبه‌خشانه‌ی كه له ناو خاكدا هه‌ن و وه‌ك پیوستی ئۆرگانی خۆی به‌كاریاندێنێت. هه‌روه‌ها یه‌كێكه له‌و ڕووكانه‌ی كه ڕێگه له ڕاماڵینی خاك ده‌گرێت به تایبه‌ت له ناوچه شاخاوییه‌كان، ئه‌مه‌ش له‌به‌ر بوونی ڕه‌گێكی فراوان و هه‌روه‌ها بوونی گه‌ڵایه‌كی پان كه ڕێگه له ئاوی داباریو ده‌گرێت ڕاسته‌وخۆ به‌رخاك بكه‌وێت و خێراییان كه‌م ده‌كاته‌وه.
ئا: هێدی جه‌مال عه‌بدوڵڵا
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure