27/12/2018 03:54 PM

فیلمە نوێکەی داهاتێکی زۆری بەدەستهێنا

دوای نمایشکردنی بەماوەیەکی کەم فیلمێکی نوێ کە ئیما ستۆن ئەستیرەی دیاری سینەمای جیهان رۆڵی سەرەکی تێدا دەبینێت داهاتێکی زۆری بەدەستهێنا.
فیلمی (The Favourite) کە ئیما ستۆن ئەستیرەی دیاری سینەمای جیهان رۆڵی سەرەکی تێدا دەبینێت، لەماوەی مانگێک نمایشکردنیدا تەنها لەسینەماکانی ئەمریکا بڕی 11ملیۆن دۆلار داهاتی بەدەستهێنا.
فیلمەکە یۆرخیس لانسیمۆس دەر‌هێنەرێتی و جگە لەئیما ستۆن هەریەکە لە(راشیل وایز، نیکۆلاس هۆلت، جۆ ئالوین، ئۆلیڤا کۆڵمان، جینی رینسفۆرد، مارک جاستن، تیمۆسی ئاینس)و چەند ئەکتەرێکی تر رۆڵی تێدا دەبینن.
چیرۆکی فیلمەکەش باس لە سەرەتاکانی سەدەی هەژدەو جەنگی نێوان بەریتانیا و فەرەنسا دەکات، کاتێک شاژنە ئان دەسەڵات دەگرێتە دەست، بەڵام خانمێکی تر بەناوی سارا کە یەکێکە لەهاوڕێ زۆر نزیکەکانی شاژنە ئان لەبری ئەو کاروبارەکانی وڵات بەڕێوەدەبات.

خاك- ئاژانسە كان 




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved