29/12/2018 09:29 AM

فێستیڤاڵی نیشتمانی كورتەفیلم بەڕێوەدەچێت

وەك بەشێك لە فێستیڤاڵی ساڵانەی ٣X٣ی كورتەفیلم بە پاڵپشتی نوێنەرانی فیلم و شانۆ لە موسڵ، هەولێر، بەغداو بەسرە، ئۆفیسی مافەكانی مرۆڤی یونامی و هاوبەشەكانیان و شاری هونەری فیلم و بەرهەمهێنانی تەلەفزیۆنی، هەڵدەستن بە ئەنجامدانی فێستیڤاڵی نیشتمانی كورتەفیلم و كێبڕكێ دەربارەی مافەكانی مرۆڤ و كەمینەكان لە عیراق.

سەرجەم ئەو كورتە فیلمانەشی لە فێستیڤاڵەكەدا نمایشدەكرێن لە مانگی ئازاری ساڵی 2019 دەبێت لە بەغدا، هەروەها سێیەمین كورتەفیلم دیاری ماددیان پێشكەش دەكرێت، دواتریش نیشاندانی هەرێمی ئەنجامدەدرێت لە پارێزگاكان، بە موسل و هەولێرو بەسرەشەوە.

- دواكات بۆ پێشكەشكردنی بیرۆكەو تێكستەكان 17 كانوونی دووەمی 2019 دەبێت.

- دواكات بۆ پێشكەشكردنی فیلمە تەواوكراوەكان 1ی شوباتی 2019 دەبێت.

هەروەها تێكستی سێ فیلم هەڵدەبژێرێن بۆ بەرهەمهێنان وەك كورتەفیلم و پێویستە ماوەی فیلمەكەش لە سێ خولەك زیاتر نەبێت.

خاك





زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved