به‌مه‌به‌ستی راگرتنی هاوسه‌نگی و زیادنه‌بوونی نرخ، هاورده‌ی به‌روبومی ئاژه‌ڵی دیاری ده‌كرێت و جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری كشتوكاڵی سلێمانیش رایده‌گه‌یه‌نێت به مه‌رجه‌كانی ڤێته‌رنه‌ری و ته‌ندروستی به‌رهه‌مه‌كان هاورده ده‌كرێت. له دیوانی قائیمقامیه‌ت ئاوات محه‌مه‌د قائیمقامی سلێمانی له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی دیاریكردنی به‌روبومی ئاژه‌ڵی و په‌له‌وه‌ری پارێزگای سلێمانیدا كۆبوویه‌وه، پاش هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ ئاستی به‌رهه‌مهێنانی به‌روبومی ناوخۆیی بڕیاردرا پێداچونه‌وه به‌بڕی ئه‌و به‌روبوم و پێداویستیانه‌دا بكرێت كه هاورده‌ی پارێزگای سلێمانی ده‌كرێت. له‌دوای كۆبونه‌وه‌كه‌ش رزگار حه‌مه‌د خدر جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كشتوكاڵی سلێمانی وتی: به له‌به‌رچاوگرتنی هاوسه‌نگی را‌گرتن له‌نێوان به‌رهه‌می ناوخۆ‌و هاورده‌كراو، هه‌روه‌ها به‌رزنه‌بوونه‌وه‌ی نرخی به‌رهه‌می په‌له‌وه‌ر له‌سه‌ر هاووڵاتیان، لیژنه‌كه بڕیاری له‌سه‌ر بڕی به‌رهه‌می هاورده‌كراو داوه بۆ مانگی كانونی دووه‌م. وتیشی: بۆ مانگی یه‌ك پێویستمان به مریشكی هاورده نیه به‌هۆی زیادبوونی به‌رهه‌می ناوخۆ له كێڵگه په‌له‌وه‌ریه‌كا، بڕی به‌روبومه هاورده‌كراوه‌كان بریتییه له 800 تۆن ماسی، 500 تۆن گۆشتی سورو 510 تۆن هێلكه، هه‌روه‌ها رێگه به هاورده‌كردنی 15000 هه‌زار سه‌رئاژه‌ڵی زیندوو بۆ مانگی ئاینده ده‌درێت به مه‌رجه‌كانی ڤێته‌رنه‌ری و ته‌ندروستی. خاك - راگه‌یاندنی قائیمقامیه‌تی سلێمانی
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure