هه‌مووكات كێشه‌ی ددان ئه‌وه نیه كه ناشۆرێت و پاكناكرێته‌وه، به‌ڵكو زۆرینه‌ی خه‌ڵكی له‌كاتی شۆردنی ددانه‌كانیان هه‌ڵه ده‌كه‌ن له چۆنیه‌تی پاككردنه‌وه‌ی ده‌م و ددانیان، بۆیه زۆرجار ئه‌نجامی پێچه‌وانه‌ی ده‌بێت. د.مارك هیوز پزیشك و پسپۆڕی ددان، ئاماژه به چه‌ند هه‌ڵه‌یه‌ك ده‌دات كه له‌كاتی ددان شۆریندا ئه‌نجامی ده‌ده‌ین كه ئه‌مانه‌ی خواره‌وه‌ن: 1. شۆردنی ده‌م: زۆرینه‌مان دوای به‌كارهێنانی فڵچه‌ی ددان شۆرین، ڕاسته‌وخۆ به‌ئاو ده‌م و ددانمان ده‌شۆین، ئه‌مكاره هه‌ڵه‌یه‌و ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی پێكهاته‌كانی ناو مه‌عجونه‌كه كاریگه‌ریان نه‌مێنێت، چونكه پێویستیان به‌كاتی زیاتره بۆ سوودگه‌یاندن به ددان و ده‌م. 2. زۆر شۆردنی ده‌م: د.هیوز ڕێنمایی گشت لایه‌كمان ده‌كات كه دووربكه‌وینه‌وه له شۆردنی به‌رده‌وامی ده‌ممان، ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات كه كحولی شۆردنه‌كان ده‌بێته هۆی وشكبوونه‌وه‌ی ده‌م، ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی زیادبوونی به‌كتریا. 3. زمان: هه‌رچه‌نده زمان گرنگیه‌كی زۆری هه‌یه، به‌ڵام زۆرینه‌ی خه‌ڵكی شۆردنی ئه‌و ناوچه‌یه‌یان پشتگوێ خستووه، زمان به شوێنێكی گونجاو و له‌باری مانه‌وه‌و گه‌شه‌كردنی به‌كتریا داده‌نرێت، بۆیه پزیشكان ڕێنماییمان ده‌كه‌ن به فڵچه‌ی تایبه‌ت به شۆردنی زمان، زمانمان له‌گه‌ڵ شۆردنی ددانه‌كان پاكبكه‌ینه‌وه. 4. به‌رهه‌می بێ سوودو خراپ: هه‌ندێك له هه‌ویره‌كانی (معجون)ی ددان، زیان به ددانه‌كان ده‌گه‌یه‌نن، زۆرینه‌ی خه‌ڵكی حه‌ز به به‌كارهێنانی هه‌ویری دروستكراو له ماده‌ی خه‌ڵوز ده‌كه‌ن، به‌بێ ئه‌وه‌ی بزانن ئه‌مجۆره هه‌ویره زیانێكی زۆری هه‌یه، ئه‌مجۆره ده‌بێته هۆی زیانگه‌یاندن به ددانه‌كان و توشی هه‌ستیاری (حساسیه) و داماڵینی مینای ددان. خاك - و/ گۆران قادر س: skynews
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure