1.چای گه‌رم: خواردنه‌وه‌ی چای گه‌رم وه‌ك هۆكارێكی ته‌ندروست بۆ سترێس سه‌یرده‌كرێت. خواردنه‌وه‌ی چای سه‌وز له‌وانه‌یه مه‌ترسی توشبوون به شێرپه‌نجه‌ش دابه‌زێنێت، به‌ڵام خواردنه‌وه‌ی چای زۆر گه‌رم مه‌ترسی توشبوون به شێرپه‌نجه‌ی سوورێنچك زیاد ده‌كات. 2.دانیشتنی زۆر: ڕێگه‌یه‌كی كه‌مكردنه‌وه‌ی مه‌ترسی شێرپه‌نجه جموجۆڵه. چالاكی جه‌سته‌یی په‌یوه‌ندی هه‌یه به كه‌مكردنه‌وه‌ی مه‌ترسی هه‌ندێك له شێرپه‌نجه باوه‌كان وه‌ك شێرپه‌نجه‌ی سی، كۆڵۆن و مه‌مك و به‌گشتی مه‌ترسی هه‌موو جۆره‌كانی شێرپه‌نجه 7% كه‌مده‌كاته‌وه. 3.باڵابه‌رزی: باڵابه‌رزه‌كان مه‌ترسی توشبوونیان به شێرپه‌نجه زیاتره. هۆكاری ئه‌مه ڕوون نییه به‌ڵام پێده‌چێت ئه‌وانه‌ی باڵایان به‌رزتره ژماره‌ی خانه‌كانیان و له ئه‌نجامدا خانه‌كانی هۆكاری شێرپه‌نجه‌یان زیاتر بێت. 4.دووكه‌ڵی كه‌باب: دووكه‌ڵی كه‌باب مادده‌ی كیمیایی تێدایه كه له‌ڕێگه‌ی پێسته‌وه ده‌چێته ناو له‌شه‌وه‌و نزیكبوونی زۆر لێی ده‌توانێت ببێته هۆی شێرپه‌نجه. 5.چاندنی مه‌مك: ئه‌و خانمانه‌ی نه‌شته‌رگه‌ری چاندنی مه‌مك ده‌كه‌ن له‌وانه‌یه ڕوبه‌ڕووی مه‌ترسی جۆرێكی ده‌گمه‌نی شێرپه‌نجه ببنه‌وه به ناوی لیمفۆما كه شیرپه‌نجه‌ی مه‌مك نییه. 6.كحول: به‌پێی توێژینه‌وه‌كان 5%ی هۆكاره‌كانی توشبووانی شێرپه‌نجه له سه‌رانسه‌ری جیهان و 7%ی مردنه‌كان ڕاسته‌وخۆ په‌یوه‌ندی به خواردنه‌وه‌ی كحوله‌وه هه‌یه. 7.كێشی زۆر: كێشی زۆرتر مه‌ترسی توشبوون به ده‌یان جۆری شێرپه‌نجه زیاتر ده‌كات. به‌پێی تویژینه‌وه‌كانی كێشی زۆر مه‌ترسی توشبوون به شێرپه‌نجه‌كانی سورێنچك، گه‌ده، جگه‌رو گورچیله دوو به‌رامبه‌ر ده‌كاته‌وه. خاك – سه‌مه‌د كورده
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure