بۆچی هه‌ندێك كه‌س سیستمی به‌رگریی له‌شیان له به‌رامبه‌ر نه‌خۆشیدا به‌هێزتره‌و هۆكارزی ئه‌وه چییه؟ وه‌رزشی به‌رده‌وام هۆكاری سه‌ره‌كییه. ده‌یڤد نه‌یمه‌ن پڕۆفیسۆری ته‌ندروستی گشتی ده‌ڵێت: ئه‌گه‌ر سه‌یری سه‌رجه‌م هۆكاره‌كان بكه‌ن ئه‌و ڕۆژانه‌ی كه له‌شێكی ئاماده‌تان هه‌یه‌و چالاكیتان زۆرتره ئه‌گه‌ری توشبوونتان به نه‌خۆشی سه‌رمابوون كه‌متره. نه‌یمه‌ن چه‌ندین ساڵ له‌سه‌ر باندۆری وه‌رزشكردن له‌سه‌ر ته‌ندروستی مرۆڤ و توانایی سیستمی به‌رگری كاریكردووه. له یه‌كێك له تویژینه‌وه‌كانیدا له‌گه‌ڵ هاوكاره‌كانی به‌وه گه‌یشتن كه 30٣٠ خوله‌ك وه‌رزشكردن و ڕۆیشتنی خێرا، گه‌ڕانی خانه بكوژه سروشتییه‌كان، خانه‌كانی خڕۆكه‌ی سپیی خوێن و چاودێره‌كانی تری كۆئه‌ندامی به‌رگری زیاد ده‌كات. كاتێك ئه‌م خانانه‌ی به‌رگری، به‌ره‌نگاری هۆكارێكی نه‌خۆشی ده‌بنه‌وه، ده‌توانن به شێوه‌یه‌كی زۆر كاریگه‌ر له‌ناویببه‌ن. ئه‌و ده‌ڵێت: به‌و ئه‌نجامه گه‌یشتین كه سێ كاتژمێر دوای وه‌رزشكردن، ئه‌و خانانه‌ی سیستمی به‌رگری ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ ئه‌و شانه‌ی كه له‌وێوه هاتوون. به واتایه‌كی تر، به‌هێزكردنی سیستمی به‌رگریی له‌ڕێگه‌ی وه‌رزشه‌وه كورت مه‌ودایه. هه‌ر به‌م هۆكاره‌یه وه‌رزشكردنی ڕێك‌وپێك و به‌رده‌وام زۆر گرنگه. ده‌شڵێت: 30 تا 60 خوله‌ك وه‌رزشی مامناوه‌ندی ئه‌یرۆبیك –ڕۆیشتنی خێرا، پاسكیلسواری، ڕاكردنی هێواش- باشترین ڕێگه‌چاره‌ن بۆ بردنه‌سه‌ری ئاستی توانایی سیستمی به‌رگری. هه‌روه‌ها پێده‌چێت كه وه‌رزشی به‌رزكردنه‌وه‌ی قورساییش هه‌مان كاریگه‌ی هه‌بێت هه‌رچه‌ند بۆ پشتڕاستكردنه‌وه‌ی پێویست به توێژینه‌وه‌ی زیاتره. خاك – سه‌مه‌د كورده
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure