گرنگیدان به ته‌ندروستی ددانه‌كانمان و پاكڕاگرتنیان یارمه‌تیده‌ره بۆ پاراستنی ته‌ندروستی له‌ش به‌گشتی به‌وهۆیه‌وه پێویسته پابه‌ندی یاساكانی رۆژانه‌ی پاراستنی ددانه‌كانمان ببین كه بریتین له: رۆژی دوو جار پاككردنه‌وه‌ی ددان: ئه‌م ئه‌ركه گرنگترینیانه به‌ڵام زۆر كه‌س پشتگوێی ده‌خات و پێویسته ماوه‌ی هه‌موو ددان پاككردنه‌وه‌یه‌ك به شه‌و و به رۆژ له 2 خوله‌ك كه‌متر نه‌بێت. زیاده‌ڕۆیی نه‌كردن له پاككردنه‌وه‌ی ددانه‌كان: ئه‌گه‌ر كه‌سێك له رۆژێك له دووجار زیاتر ددانه‌كانی پاككرده‌وه‌و یاخود له دوو خوله‌ك زیاتر بوو ماوه‌ی پاككردنه‌وه‌كه‌ی بۆ نموونه 5 بۆ 8 خوله ئه‌وه ده‌بێته هۆی زیانگه‌یاندن به ددانه‌كه‌و چینی ناسراو به مینا كه پارێزگاری له ددانه‌كه ده‌كات، بۆیه له‌كاتی به‌كارهێنانی فلچه‌ی كاره‌بایی واباشتره زۆر فشار نه‌خرێته سه‌ر ددانه‌كان. به‌كارهێنانی فلچه‌و په‌ت: پزیشكان زۆر جه‌خت له پاكردنه‌وه‌ی ددانه‌كان ده‌كه‌نه‌وه به فلچه‌و په‌تیش هه‌رچه‌ند شێوه‌ی ددانه‌كانیش رێكنه‌بێت. دووركه‌وتنه‌وه له خواردنه‌وه گازیه‌كان: خواردنه‌وه‌ی گازیه‌كان زه‌ره‌رێكی زۆر به ددانه‌كان ده‌گه‌یه‌نێت، چونكه رێژه‌یه‌كی زۆری ترشی تێدایه كه چینی مینای ددانه‌كان ده‌خوات و ده‌بێته هۆی كلۆربوونی ددانه‌كه. هه‌روه‌ها زۆر گرنگه چه‌ند مانگ جارێك سه‌ردانی پزیشك بكرێت. خاك - سیڤا ئازاد س: روسیا توده‌ی
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure