29/12/2018 02:17 PM

پێشانگایەکی جیاوازکرایەوە


ئەم پێشانگایە بەشێوەیەکی جیاواز پێکهاتووە لە (٥٠٠٠) بزمار و لە دروستکردنی (٦١) تابلۆی شێوە و قەبارە جیاواز بەکارهاتووە و مەبەستی سەرەکی لەم کارە دەربڕینی هاوخەمییە بۆ کۆچی دوایی هەڤاڵی تێکۆشەر ( مام جەلال) .

ناوەندی (٧ڕەبگە) لە هۆڵی مۆزەخانەی نیشتیمانی ئەمنەسورەکە پێشانگای تایبەتی شێوەکاری گەنج ( ئاکار ئەحمەد) ی کردوە بۆ چەند وێنە و تابلۆی جیاواز لە پێکهاتەی پەت وبزمار .
 لەم بارەیەوە ئاکارئەحمەد بەسایتی خاکی ووت:لەم کارەدا دووشێواز لە دروستکردنی زەخرەفەودیزاین بەکارهاتووە لەگەڵ پەت و بزماردا،کارەکان بە نوسین و شێوازی وێنە بە بزمارو پەت ئامادەکراوە، کارەکان بابەتێکی دیاری کراو نەبوون بەڵکو چەند بابەتێک لەم کارەدا هەبووە، بەتایبەت ئامانجی کارەکە بریتی بوو لە غەمبار بوون بۆ کۆچی دوایی هەڤاڵی تێکۆشەر( مام جەلال).

خاک-تانیائاوارە




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved