30/12/2018 09:39 AM

ئه‌كته‌رێكی ناوداری ئێرانی په‌یامێك بۆ ژنی كورد ده‌نێرێت

مه‌هناز ئه‌فشار، ژنه‌ هونه‌رمه‌ندی به‌ناوبانگی ئێرانی له‌ ئینستاگرامی خۆی وێنه‌یه‌كی خۆی داناوه‌ كه‌ جامانه‌یه‌كی كوردی له‌سه‌ردایه‌و له‌ژێر وێنه‌كه‌ش به‌ كوردی نووسیویه‌تی: ژیان به‌بێ ژن نابێ، هه‌ر بژی كورد.

مه‌هناز ئه‌فشار ساڵی 1977 له‌ شاری تاران له‌دایكبووه‌، له‌ ساڵی 1997وه‌ چووه‌ته‌ ناو جیهانی سینه‌ماو تائێستاش له‌ 53 فیلم و پێنج دراماو چوار شانۆ ڕۆڵی گێڕاوه‌و به‌ ده‌یان خه‌ڵاتی وه‌رگرتووه‌.


خاك - ئینستاگرامی مه‌هناز ئه‌فشار




created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved