30/12/2018 09:44 AM

17 نهێنی خۆت و دەوروپشتت كە هه‌ستت پێنەكردووە

ئێمە بەردەوام حەزدەكەین بزانین ئێمە كێین، لەو ڕێگایەش دەتوانین مامەڵەو هەڵسوكەوتمان بگۆڕین، ئەمرۆ بە چەند نهێنیەك ئاشناتان دەكەین كە چەند نهێنیيەكی دەروونی ئاشكرا دەكات كە پێشتر نەمانزانیوە، بە زانینی نهێنیەكان دەتوانین پەیوەندیيەكی باشتر لەگەڵ خەڵكی دابمەزرێنین و ئاشنای خودی خۆشمان ببین كە ئەمانەن:

1_ ئەو هاوڕێیەتیەی كە لە تەمەنی 16 و 18 دروستدەبێت، بەردەوامترو زیاترە.

2_ بە شێوەیەكی گشتی ئامۆژگاری باش لەلای ئەو كەسانەوە دەبێت كە لە ژیانێكی قورسدا ژیاون.

3_ لەڕاستیدا هەڵچوونە كردارییەكان كەمتر كاریگەری نەرێنی لەسەر پەیوەندیيەكانمان دروستناكات، ئەوەی زیاتر نەرێنی دروستدەكات وتەكانمانە.

4_ لە یەكەم چاوپێكەوتندا دەتوانیت زۆر لایەنی كەسی بەرامبەر درك پێبكەیت.

5_ ئەو كەسانەی هەستی خۆبەتاوانباریان لەلایە، زیاتر دەتوانن هەستی كەسانی تر ئاشكرا بكەن.

6_ كەسانی ناكۆمەڵایەتی توانایەكی زۆریان هەیە لەسەر قسەكردن لەسەر خۆیان كە بەڕوونی و كورتی باسی دەكەن.

7_ كاتێك مرۆڤ گوێ لە مۆسیقایەك دەگرێت كە  شەپۆلەكانی بەرزە، زیاتر هەست بە ئارامی دەكات.

8_ ئەگەر فكرەكانت شەوان ناهێڵێت بخەویت، ئەوا لەسەر وەرەقەیەك بیاننووسە، ئەوە دەبێتە هۆی ئەوەی كە ئەو فكرانەت دەربكەیت و بخەویت.

9_ ئەگەر كارێكت كرد ترسی تێدابوو، ئەوا دڵخۆشترت دەكات.

10_ ژنان بە شێوەیەكی گشتی بۆ ماوەی 47 سەعات و 15 خولەك نهێنی دەپارێزن.

11_ ئەو كەسانەی كە زیاتر هەوڵی دڵخۆشكردنی خەڵكی دەدەن، ئەوا زۆربەی كات بەتەنیا دەمێننەوە.

12_ هەتا دڵخۆشتر بیت، كەمتر دەخەویت.

13_ ئەو كەسانەی لە زمانێك زیاتر دەزانن، ئەوا بەبێ ویستی خۆیان، خۆیان دەگۆڕن بۆ ئەو زمانەی كە قسەی پێدەكەن.

14_ مانەوە بە تەنیایی بۆ ماوەیەكی زۆر هێندەی كێشانی 15 جگەرە لە رۆژێكدا مەترسیدارە.

15_ گەشتكردن جگەلەوەی بۆ مێشكت بەسوودە، لەهەمانكاتدا لە مەترسیيەكانی توشبوون بە نۆرەی دڵ و دڵەڕاوكێی دەتپارێزێت.

16_ كاتێك دوو كەس قسە دەكەن، یەكێكیان قاچی بەلایەكدا دەسوڕێنێت و جوڵەی كەم كەم دەكات، ئەوا واتەی ئەوەیە كە هاوڕات نیەو دەیەوێت ئیسراحەت بكات.

17_  هەتا كەسێك زیرەكتر بێت، بیركردنەوەی خێراترەو نووسینەكانی ناڕوونترە.


خاك -  و/ گۆران قادر




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved