شیكارییه‌كی سه‌رنجڕاكێش له‌سه‌ر پشتئێشه‌و ڕێژه‌ی په‌ككه‌وته‌یی ده‌ریده‌خات كه پشتئێشه چ په‌یوه‌ندییه‌كی به مردنه‌وه هه‌یه. پشتئێشه یه‌كێك له نه‌خۆشییه باوه‌كانه كه ژیانی ملیۆنه‌ها كه‌س له سه‌رانسه‌ری جیهاندا ده‌خاته ژێر كاریگه‌رییه‌وه. هه‌روه‌ها یه‌كێك له هۆكاره سه‌ره‌كییه‌كانی په‌ككه‌وته‌یی و نه‌توانینی چوونه‌سه‌ر كاره. هۆكاره‌كانی ده‌توانن خراپ دانیشتن، شێوه‌ژیانی كه‌م جووڵه، به‌رزی كێش و قه‌ڵه‌وی و به‌ته‌مه‌نی بن. به‌پێی ئاماری دامه‌زراوه‌ی نه‌ته‌وه‌یی نه‌خۆشییه ده‌مارییه‌كان و جه‌ڵته‌ی مێشك 80%ی مرۆڤه‌كان بۆ جارێكیش بێت له ژیانیاندا توشی پشتئێشه ده‌بن. به‌پێی ڕاپرسییه‌كی ته‌له‌فۆنی له‌نێوان ساڵه‌كانی 1992 بۆ 2006 ڕێژه‌ی پشتئێشه له ئه‌مریكا دوو به‌رامبه‌ر بووه‌ته‌وه‌و ئه‌و ڕێژه‌یه له ژناندا زیاتریشه. به‌پێی توێژینه‌وه‌یه‌ك كه له زانكۆی پزیشكی بۆستۆن له‌سه‌ر 8000 ژنی ته‌مه‌ن 40 بۆ 80 ساڵ و له ماوه‌ی 14 ساڵدا كراوه، ده‌ركه‌وتووه كه هۆكارێكی سه‌ره‌كی په‌ككه‌وته‌یی پشتئێشه‌یه. له ماوه‌ی توێژینه‌وه‌كه‌دا زیاتر له 50%ی ئه‌و خانمانه‌ی توێژینه‌وه‌یان له‌سه‌ر ده‌كرا مردن و ڕێژه‌ی ئه‌و خانمانه‌ی كه پشتئێشه‌یان بوو و مردوون 65% بوو، ئه‌وه‌ش له‌ڕێژه‌ی ئه‌و خانمانه‌ی كه پشت ئێشه‌یان نییه‌و مردوون زۆر زیاتره كه ڕێژه‌ی ئه‌وانه‌ی پشتئێشه‌یان نییه‌و مردوون 54% بووه. خاك – سه‌مه‌د كورده
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure