مه‌ترسی ئه‌وه هه‌یه 3000 كه‌س له ناوه‌ندێكی نه‌شته‌رگه‌ری له نیوجێرسی ئه‌مریكا توشی HIVو هێپاتیت بووبێتن. به‌پێی ڕاپۆرتی به‌رپرسان، له ناوه‌ندێكی نه‌شته‌رگه‌ری له نیوجێرسی 3000 نه‌خۆش به‌ر مه‌ترسی HIV و هێپاتیت كه‌وتوون. ئه‌و نه‌خۆشانه‌ی كه له‌نێوان یه‌كی ژانویه تا 7ی سێیته‌مبه‌ر تاقیكردنه‌وه‌ی خوێنیان بۆ HIV و هێپاتیتی B و هێپاتیتی C داوه به‌هۆی كێشه له به‌شی خاوێنكردنه‌وه‌و له‌میانه‌ی ده‌رزی لێداندا كه‌وتوونه‌ته‌به‌ر ئه‌و مه‌ترسییه. تائێستا هیچ توشبوون یان نه‌خۆشییه‌ك به‌مهۆیه‌وه ده‌رنه‌كوتووه. به‌ڵام به‌پرسانی ناوه‌نده‌كه ده‌ڵێن كه ئه‌و كه‌سانه ده‌بێت له زووترین كاتدا تاقیكردنه‌وه بده‌ن و ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی داوایان لێكراوه كه به‌شداری تاقیكردنه‌وه‌كه ببن 3778 كه‌سه. فه‌رمانگه‌ی ته‌ندروستی نیوجێرسی له سێپته‌مبه‌ردا پاش ئه‌وه‌ی كه زانی كرێكاره‌كانی پاكوخاوێنیان ڕه‌چاو نه‌كردووه‌و یاساكانیان له‌به‌رچاو نه‌گرتوون، داخرا. خاك – سه‌مه‌د كورده
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure