له وه‌رزی سه‌رماو گۆڕانی كه‌شوهه‌واداین، زۆركات به‌هۆی بوونی ئامێره‌كانی گه‌رمكه‌ره‌وه یان پۆشینی جلوبه‌رگی گونجاو به‌ڵام هه‌ستكردن به‌سه‌رما زاڵده‌بێت ، له‌مكاته‌دا ده‌بێت بزانیت ئه‌م هۆكارانه ده‌بنه هۆی سه‌رمای زیاتر چین. د.هه‌ڤین كه‌مال شاه محه‌مه‌د ئه‌ندامی پڕۆفیشناڵی ئه‌كادیمیای ئه‌مریكی بۆ ئازار‌و جومگه چه‌ند خاڵێكی بۆ سایتی خاكی روونكرده‌وه، ئه‌وانیش: 1-كه‌مخوێنی: به‌تایبه‌تی له ده‌ست و قاچدا، ئه‌ویش به‌هۆی كه‌می خڕۆكه سووره‌كانه‌وه كه ده‌بێته هۆی كه‌مبوونه‌وه‌ی گواستنه‌وه‌ی ئۆكسجین بۆ به‌شه‌كانی له‌ش. 2-كه‌م ئیشكردنی غوده‌ی ده‌ره‌قی Hypothyroidism كاتێك هۆڕمۆنی تایروكسین كه‌م ده‌ڕێژرێت، ئه‌مه ده‌بێته هۆی هه‌ستیاری به‌رامبه‌ر سه‌رما له‌گه‌ڵیدا ئازاری جومگه‌كان، قه‌بزی، وشكبوونه‌وه‌ی پێست، كێشی زیاده‌یان توش ده‌بێت. 3-نه‌خۆشی ڕاینۆدRaynaud's phenomenon ئه‌مه‌ش بریتییه له نه‌خۆشییه‌كی بۆری خوێنه‌كان، كه تیایدا بۆری خوێنه‌كان هه‌ستیار ئه‌بن به‌رامبه‌ر سه‌رماو ستریس گرژ ده‌بن و خوێن به باشی ناگه‌یه‌نن به په‌له‌كان ، هه‌ر له‌به‌رئه‌وه په‌نجه‌كانی ده‌ست و قاچ شین هه‌ڵده‌گه‌ڕێن و سارد‌و سڕ ده‌بن، ئه‌م حاڵه‌ته له‌وانه‌یه چه‌ند خوله‌كێك بۆ چه‌ند سه‌عاتێك بخایه‌نێت. 4-نه‌خۆشیه‌كانی گورچیله: نه‌خۆشی شه‌كره‌و په‌ستانی خوێن كاریگه‌ری خراپیان هه‌یه له‌سه‌ر گورچیله‌كان، كاری گورچیله‌كان تێكده‌ده‌ن و ده‌بنه هۆی كۆبوونه‌وه‌ی پاشه‌ڕۆ له له‌شدا، كه ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی دابه‌زینی پله‌ی گه‌رمی له‌ش. 5-نه‌خۆشی شه‌كره جۆری2: له‌گه‌ڵ ئه‌م نه‌خۆشیه‌دا ده‌ماره‌كان سست ده‌بن و تێكده‌شكێن به‌هۆی به‌رزی ئاستی شه‌كره‌كه‌وه، له‌به‌رئه‌وه كۆنترۆڵكردنی ئاستی شه‌كره‌كه زۆر گرنگه، جگه‌له‌وه‌ی ئه‌م نه‌خۆشانه له‌وانه‌یه كه‌مخوێنی و نه‌خۆشی گورچیله‌شیان هه‌بێت. 6-نه‌خۆشی خوێنبه‌ره‌كانی په‌له‌كان یاخود هه‌وكردنیان: له‌كاتێكدا ده‌بێت خوێنبه‌ره‌كان له په‌له‌كاندا ده‌گیرێن یاخود هه‌وده‌كه‌ن، ئه‌مه زیاتر له یه‌ك قاچدا ڕووئه‌دات واته هه‌ست به ساردی و سڕی و بێهێزی ده‌كه‌یت له لایه‌كدا و لاكه‌ی تری پله‌ی گه‌رماكه‌ی ئاسایی ده‌بێت. 7-ئه‌نۆ ڕوكسیا نیرفۆساAnorexia nervosa ئه‌م نه‌خۆشانه ده‌گه‌نه باری ده‌روونیه‌ك كه واده‌زانن كێشیان زۆره له‌به‌رئه‌وه ده‌گه‌نه ڕاده‌یه‌ك به‌هیچ شێوه‌یه‌ك خواردن ناخۆن بۆ ئه‌وه‌ی كالۆری وه‌رنه‌گرێت له‌شیان كه ده‌بێته هۆی لاوازبوونیان به شێوه‌یه‌كی ترسناك، هه‌روه‌ها له‌به‌رئه‌وه‌ی چه‌وری له‌ش كه‌مده‌بێته‌وه هه‌ستكردن به سه‌رما زیادئه‌كات ئه‌مه‌ش حاڵه‌تێكی ترسناكه‌و ئه‌بێت زوو چاره بكرێت. 8-هه‌ڵامه‌ت یاخود فلو: به‌هۆی ڤایرۆسه‌وه دروستده‌بێت، كاریگه‌ری هه‌یه له‌سه‌ر هه‌موو له‌ش وه‌كو لوت ته‌ڕبوون و قورگ ئێشه‌و كۆكه‌و سه‌رئێشه‌و ئازاری ماسولكه هه‌ستكردن به تا و به له‌رزیش. 9-تێكشكاندنی ده‌ماره‌كان له په‌له‌كاندا Peripheral neuropathy له‌م حاڵه‌ته‌دا هه‌ست به سه‌رما ده‌كه‌یت له په‌له‌كاندا به‌ڵام به ده‌ستلێدان سارد نیه، ڕووده‌دات له‌كاتی زه‌بر به‌ركه‌وتنی ده‌ماره‌كان و برینداربونیان، یاخود هه‌ندێك نه‌خۆشی وه‌كو شه‌كره، نه‌خۆشی جگه‌رو گورچیله یان كه‌می ڤیتامینه‌كان یاخود هه‌وكردنی ده‌ماره‌كان. 10-كه‌می ڤیتامین B12 11-كه‌می مادده‌ی ئاسن له له‌شدا: ئایا به‌هۆی كه‌مخوێنیه‌وه بێت یاخود خوێنبه‌ربوونه‌وه بێت یاخود كه‌می هه‌ڵمژینی بێت له گه‌ده‌دا، باشترین سه‌رچاوه بۆ زیادكردنی گۆشتی سوره. 12-سستی ئیشكردنی ڕژێنی پیتیوته‌ری Hypopitiutarism كه كه‌می ده‌ردانی ئه‌و هۆڕمۆنانه‌ی له‌م ڕژێنه‌وه ده‌رئه‌چن ده‌بێته هۆی هه‌ستكردنی به‌رده‌وام به ساردی و گه‌رم نه‌بوونه‌وه، كه‌مخوێنی ، دابه‌زینی كێش، كه‌م خۆراكی. 13-ده‌رمان: به‌كارهێنانی هه‌ندێك ده‌رمان ده‌بێته هۆی هه‌ستكردن به سه‌رما وه‌ك كاریگه‌رێكی لاوه‌كی ده‌رمانه‌كه بۆ نموونه: وه‌كو ئیندیراڵ یاخود بێتا بلۆكه‌ره‌كان كه بۆ دابه‌زینی په‌ستانی خوێن به‌كاردێن. 14-خواردنه‌وه كهولیه‌كان: له‌وانه‌یه له‌پێشدا هه‌ستی گه‌رمكردنه‌وه ببه‌خشێت، به‌ڵام له‌به‌رئه‌وه‌ی ده‌بێته هۆی كشانی مولوله‌كانی خوێن له‌ژێر پێستدا، خوێن له مێشكه‌وه‌و له سه‌نته‌ره‌وه زیاتر دێت بۆ په‌له‌كان، ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی دابه‌زینی پله‌ی گه‌رمی له‌ش به‌گشتی، هه‌روه‌ها كهول كاریگه‌ری ڕاسته‌وخۆی هه‌یه له‌سه‌ر ئه‌و به‌شه‌ی مێشك كه پله‌ی گه‌رما ڕێكده‌خات، ئه‌مه‌ش له وه‌رزه سارده‌كاندا كاریگه‌رییه‌كی خراپی هه‌یه بۆ زیاتر دابه‌زینی پله‌ی گه‌رمای له‌ش. خاك – تانیا ئاواره
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure