پرۆژه‌یه‌كی توێژینه‌وه ئه‌وه‌ی ئاشكرا كردووه كه له‌ڕێگه‌ی قه‌تره‌یه‌كی چاوه‌وه كه بۆ چاره‌سه‌ركردنی ده‌ماره خوێنه‌كانی تۆڕی چاو به‌كاردێت ده‌توانرێت چاره‌سه‌ری شێرپه‌نجه‌ی خوێن بكرێت. تیمێكی زانایانی زانكۆی كوینزلاند له‌توێژینه‌وه‌یه‌كیاندا ئه‌وه‌یان ئاشكراكردووه كه ده‌توانرێت له‌ڕێگه‌ی قه‌تره‌یه‌كی چاره‌سه‌ركه‌ری ده‌ماره‌خوێنه‌كانی تۆڕی چاوه‌وه چاره‌سه‌ر بۆ شێرپه‌نجه‌ی خوێن بدۆزرێته‌وه، ئه‌و قه‌تره‌یه‌ش ئێستا توێژینه‌وه‌ی له‌سه‌ر ده‌كه‌ن و له قۆناغی گه‌شه‌پێداندایه، بۆ به‌ئامانجگرتنی ئه‌و جینه‌ی ده‌بێته هۆی شێرپه‌نجه‌ی خوێن. له‌مباره‌یه‌وه (جۆرج فاسیلیۆ) سه‌رۆكی تیمی توێژینه‌وه‌كه وتی» ئه‌وه‌مان بۆ ده‌ركه‌وتووه گه‌شه‌پێدانی جینی سه‌ره‌كی له‌و پێكهاته ده‌رمانییه‌دا كه بۆ چاره‌سه‌ری نه‌خۆشییه‌كانی چاو به‌كاردێت ڕه‌نگه كاریگه‌ریی هه‌بێت بۆ ڕێگرتن له بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشیی شێرپه‌نجه‌ی خوێن بێ ئه‌وه‌ی هیچ كاریگه‌ریی خراپی هه‌بێت بۆ سه‌ر به‌شه‌كانی دیكه‌ی جه‌سته». ئه‌و جۆره قه‌تره‌یه كه به (Exonate)ناسراوه ئێستا له قۆناغی تاقیكردنه‌وه و ئه‌زموندایه و بۆ ئه‌وه‌ی به ته‌واوی بۆ زاناكان ده‌ركه‌وێت كه داخۆ ده‌توانرێت بۆ چاره‌سه‌ری دیكه‌ش به‌كاربهێنرێت یان نا؟. بڕیاریشه ئه‌و تیمه تا ساڵی 2020 له لێكۆڵینه‌وه‌كانیان به‌رده‌وام بن بۆ خستنه‌ڕووی باشترین ئه‌نجام و كاریگه‌رییه‌كانی ئه‌و ده‌رمانه، تائێستاش توێژه‌ره‌وه‌كان ئومێدیان زۆره كه ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌كانیان زۆر ئه‌رێنیی بێت. ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه ماوه‌یه‌ك به‌ر له‌ئێستا ڕۆژنامه‌ی گاردیانی به‌ریتانی ڕاپۆرتێكی بڵاوكرده‌وه سه‌باره‌ت به تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی نوێ بۆ دۆزینه‌وه‌ی نه‌خۆشیی شێرپه‌نجه، كه ته‌نها (10) خوله‌ك ده‌خایه‌نێت. ئه‌و تاقیكردنه‌وه نوێیه ئه‌وه ده‌رده‌خات ئه‌گه‌ر جه‌سته‌ی كه‌سێك خانه‌ی شێرپه‌نجه‌یی هه‌بێت یان نا، به‌ڵام ئه‌وه ده‌رناخات كه خانه‌كه له كوێدایه یان چه‌نده مه‌ترسیداره. زانایانیش ڕونیده‌كه‌نه‌وه، ئه‌و تاقیكردنه‌وه‌یه ده‌توانێت یارمه‌تی خێرا چاكبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشانی شێرپه‌نجه بدات، چونكه چاره‌سه‌ری شێرپه‌نجه به‌نده به‌وه‌ی به‌زوویی ده‌ستنیشانبكرێت، هه‌ربۆیه تا زووتر ئه‌و نه‌خۆشییه چاره‌سه‌ر بكرێت هه‌لیی چاكبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشه‌كه زیاتره. سه‌رچاوه: Sputnik
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure