2/1/2019 10:05 AM

سلێمانی.. ئاماری له‌دایكبووانی ساڵی تازه‌ ئاشكرا ده‌كرێت

نه‌خۆشخانه‌ی منداڵبوونی سلێمانی كۆتا ئاماری منداڵبوونی بڵاوكرده‌وه‌و به‌پێی ئاماره‌كه‌ش زۆرترین كچ له‌دایكبوون.

نه‌خۆشخانه‌ی منداڵبوونی سلێمانی له‌ كۆتا رۆژی ساڵی 2018 و سه‌ره‌تای ساڵی 2019، نوێترین ئاماری منداڵبوونی بڵاوكرده‌وه‌و به‌پێی ئاماره‌كه‌ش له‌ كۆتا رۆژی 2018 دا 18 منداڵ له‌دایكبوون كه‌ 13 منداڵیان كچه‌و 5 منداڵیشیان كوڕن.

هه‌ربه‌پێی ئاماره‌كه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی منداڵبوونی سلێمانی، له‌ سه‌ره‌تای ساڵی 2019 به‌هه‌مانشێوه‌ 18 منداڵ له‌دایكبوون كه‌ 10 منداڵیان كچن و 8 منداڵه‌كه‌ی تر كوڕن.

خاك - ئاژانسه‌كان



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved