ئه‌م زه‌ڵاته‌یه دروست بكه كه پێكهاتووه له چه‌ندین جۆری میوه‌و سه‌وزه‌ی جۆراوجۆر، ئه‌م زه‌ڵاته‌یه به ڤیتامین سوودبه‌خشه‌و خواردنێكی به‌تامه. كه‌ره‌سته‌كان: 1 سه‌لك كاهو 1 پیازی سور چه‌ند كه‌رتێك له كه‌له‌رمی سور 1 سندی 1 پرته‌قاڵ ده‌نكی هه‌نار شویت كه‌ره‌سته بۆ ساس: ئاوی لیمۆ، رۆنی زه‌یتون، كه‌ره‌وز، به‌هارات، خوێ، بیبه‌ر. دروستكردنی ئه‌م زه‌ڵاته‌یه: سه‌ره‌تا هه‌موو كه‌ره‌سته‌كان بجنه‌و له‌ناو قاپێكی گه‌وره تێكه‌ڵیان بكه، دواتر هه‌موو كه‌ره‌سته‌كان بۆ ساس به‌سه‌ر زه‌ڵاته‌كه‌دا بكه، ئێستا ده‌بینیت كه زه‌ڵاته‌كه ره‌نگێكی ره‌نگاوڕه‌نگی هه‌یه، كه جگه له تامه خۆشه‌كه‌ی ده‌توانیت سه‌ر سفره‌ی پێ بڕازێنیته‌وه. خاك
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure