وه‌رزشه‌وانان له‌گه‌ڵ جێبه‌جێكردنی مه‌شق و ڕێنماییه‌كان، پێویسته ئاگاداری جۆری خۆراكه‌كانیشیان بن، یاخود به شێوه‌یه‌كی گشتی بۆ به‌هێزكردنی ماسولكه پێویسته گرنگی به چه‌ند جۆرێكی خواردن بدرێت. د.كامه‌ران ڕه‌سوڵ ژاژڵه‌یی پسپۆڕی زانستی خۆراك و نه‌شته‌رگه‌ری گشتی به سایتی خاكی راگه‌یاند: بۆ پاراستنی ماسوولكه‌و دروستكردنی ماسولكه‌كان ئه‌م خواردنانه بخۆن: ١- ماسی سه‌لموون ٢- سینگی مریشك و قه‌ل و گۆشتی سووری بێ چه‌وری ٣- سپێناخ و جه‌رجیر ٤- زه‌یتی زه‌یتوون، یه‌ك بۆ دوو كه‌وچكی چێشت له‌ناو زه‌ڵاته‌دا پاش هه‌موو وه‌رزشێك، یان له‌ناو خواردن، به‌ڵام بۆ خواردن سووركردنه‌وه نابێت به‌كاربێت. ٥- ده‌نكی كه‌تان ٦- شیر یه‌ك بۆ دوو په‌رداخ پاش وه‌رزش یان په‌نیر ٧- سپێنه‌ی هێلكه یه‌ك بۆ دوو هێلكه ڕۆژانه به ده‌ڵه‌مه‌یی یان كوڵاوی باشتره ٨- په‌تاته ٩- گوێزو فستق و بادام و گوڵه‌به‌ڕۆژه ١٠- پاقله‌مه‌نیه‌كان ١١- مۆزو كێوی و شاتوو و توتڕك و شلیك و ئه‌نه‌ناس گرنگترین ڕێنمیاییه گشتی و بنه‌ڕه‌تییه‌كان: - زۆر گرنگه بڕێكی زۆر ئاو بخورێته‌وه ڕۆژانه له‌نێوان ژه‌مه‌كان، له‌كاتی وه‌رزشدا هه‌موو نیوسه‌عاتێك یه‌ك په‌رداخ یان زیاتر ئاو بخورێته‌وه. - هه‌فتانه پێنج ڕۆژ وه‌رزش پێویسته ڕاهێنانی ئاسن یان به‌هێزكردنی ماسوولكه‌كان بۆ ماوه‌ی سێ چاره‌ك یان زیاتر بۆ ماوه‌ی چوار هه‌فته یان زیاتر بۆ دروستكردن و به‌هێزكردنی ماسولكه‌كان، دواتر سێ ڕۆژ له هه‌فته‌یه‌ك بۆ پاراستن و هێشتنه‌وه‌یان. - به‌كارنه‌هێنانی ده‌رزی هۆڕمۆن و ده‌رزی زه‌یتی و به‌كارنه‌هێنانی پاوده‌ری پڕۆتین بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر بێ دڵنیابوونه‌وه له كوالیتی كۆنترۆڵكردنی و شوێنی هه‌ڵگرتنی و باشتره له‌ژێر ڕێنمیایی پزیشكدا بێت. - به‌كارنه‌هێنانی خواردنه‌وه وزه‌به‌خشه‌كان و كحولیه‌كان و گازیه‌كان. - ڕێككردنه‌وه‌ی كه‌می ڤیتامینه‌كان و كانزاكان به‌تایبه‌ت ڤیتامین دی و سی و زنك و كالسێوم و مه‌گنسێوم. - دووركه‌وتنه‌وه له شه‌ونخونی و نووستن بۆ ماوه‌ی پێویست بۆ زیاتركردنی هۆڕمۆنی گه‌شه‌و هۆڕمۆنی خه‌و و كه‌مكردنه‌وه‌ی هۆڕمۆنی قه‌له‌قی به‌تایبه‌ت كورتیزۆن. - خواردنی ژه‌مه‌كان له‌كاتی خۆیدا به‌تایبه‌ت ژه‌می به‌یانی له‌گه‌ڵ خواردنی میوه‌و سه‌وزه دوو بۆ سێ جار ڕۆژانه. خاك – تانیا ئاواره
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure