كۆمه‌ڵێك خواردن ده‌بنه هۆی دابه‌زینی ئاستی زیره‌كی و بیركردنه‌وه‌ی منداڵ جۆره‌كانی خواردن و سیستمی خۆراكی ته‌ندروست ڕۆڵێكی گه‌وره‌ی هه‌یه له گه‌شه‌ی مێشك و كۆئه‌ندامی ده‌مارو پاراستنی ته‌ندروستی ده‌ماغ، لێكۆڵینه‌وه زانستییه‌كان ده‌ریانخستووه كه كۆمه‌ڵێك خواردن كاریگه‌ری خراپی هه‌یه بۆ مێشكی منداڵان و ئاستی زیره‌كی و توانای بیركردنه‌وه به‌تایبه‌ت بۆ منداڵانی كه‌متر له شه‌ش ساڵ یان باشتره زۆر كه‌می لێ بخۆن. د.كامه‌ران ڕه‌سوڵ ژاژڵه‌یی پسپۆڕی زانستی خۆراك و نه‌شته‌رگه‌ری گشتی له‌مباره‌یه‌وه به سایتی خاكی راگه‌یاند: نابێت ئه‌م خۆراكانه بدرێت به منداڵ یاخود ده‌بێت به ڕێژه‌یه‌كی كه‌م به‌كاربهێنرێت: ١- فاست فود: وه‌ك گه‌س و هه‌مبه‌رگرو پیتزا ٢- برنجی سپی و ئه‌و خواردنانه‌ی له ئاردی سفر دروستده‌كرێن وه‌ك نان و سه‌موونی سپی، برنجی قاوه‌یی و بۆرو ئاری بۆر زۆر باشتره. ٣-چپس ٤- ئیندۆمی و مه‌عكرۆنی و پاستا ٥- ئه‌و خواردنه‌ی بڕێكی زۆر خوێی سۆدیۆم و ڕه‌نگی دروستكراو و مه‌وادی حافزه‌یان تێدایه. ٦- خواردنه‌وه گازیه‌كان چونكه مادده‌ی كافایین و شه‌كریان تێدایه، هه‌روه‌ها خواردنه‌وه وزه‌به‌خشه‌كان. ٧- گۆشتی دروستكراو: وه‌ك گۆشتی قوتوو و ستیك و كنتاكی و باسترمه. ٨- چه‌ورییه چڕه‌كان: وه‌ك ڕۆنی ئاژه‌ڵ و به‌زو چه‌وری گۆشتی سوور‌و پێستی مریشك و كه‌ره. ٩- شیرینی و ئه‌و خواردنانه‌ی شه‌كری دروستكراویان زۆر تێدایه. خاك – تانیا ئاواره
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure