له توێژینه‌وه‌یه‌كدا كه له‌مدواییه‌دا ئه‌نجامدراوه، ده‌ركه‌وت ئه‌و كه‌سانه‌ی قه‌ڵه‌ون هه‌ستی بۆنكردندیان له‌چاو ئه‌وانه‌ی قه‌ڵه‌و نین لاوازتره. قه‌ڵه‌وی حاڵه‌تێكی پزیشكییه كه ملیۆنه‌ها كه‌س له سه‌رانسه‌ری جیهاندا ده‌خاته ژێر كاریگه‌رییه‌وه‌و به یه‌كێك له هۆكاره‌كانی توشبوونی شه‌كره‌و نه‌خۆشییه‌كانی دڵ ئه‌ژمار ده‌كرێت. پزیشكه‌كان و پسپۆڕانی خۆراك له‌ڕێگه‌ی نوانه‌ی بارستایی جه‌سته‌وه، قه‌ڵه‌وی ده‌پێون. نوانه‌ی بارستایی جه‌سته ده‌ریده‌خات كه كه‌سێك قه‌ڵه‌وه، كزه یان ئاساییه. له ساڵی 2016دا نزیكه‌ی 2 ملیار كه‌س كێشی زیاده‌یان بووه‌و 650 ملیۆن كه‌س له‌وانه قه‌ڵه‌و بوون. هه‌ر له‌وساڵه‌دا 41 ملیۆن منداڵی ژێر 5 ساڵان كێشی زیاده‌یان بووه یان قه‌ڵه‌و بوون. تائێستا هیچ په‌یوه‌ندییه‌ك له‌نێوان توانای بۆنكردن و قه‌ڵه‌ویدا نه‌دۆزرابوه‌وه، به‌ڵام توێژه‌ران له زانكۆی ئۆتاگۆ له نیۆزله‌ند له‌مدواییه‌دا توێژینه‌وه‌یه‌كیان له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته بڵاوكردووه‌ته‌وه. د.مه‌ی پێنگ نووسه‌ری سه‌ره‌كی توێژینه‌وه‌كه ده‌ڵێت "به‌وه گه‌یشتین كه له‌ڕاستیدا په‌یوه‌ندییه‌كی به‌هێز له‌نێوان كێشی كه‌سه‌كان و توانای بۆنكردندا هه‌یه، تا كه‌سه‌كه لاوازتر بێت به ئه‌گه‌ری زۆر توانای بۆنكردنی به‌هێزتره‌و به پێچه‌وانه‌شه‌وه". خاك – سه‌مه‌د كورده
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure