5/1/2019 10:17 AM

چه‌ند هۆكار واده‌كه‌ن جێپ ڕه‌نگلێرو گلادیاتۆر به‌ پێشه‌نگی بمێننه‌وه‌

سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی جێپ ڕه‌نگلێر و گلادیاتۆر له‌ دیزاین و ڕواڵه‌تدا وه‌كو ئۆتۆمبێلێكی كۆن دێنه‌ به‌رچاو، به‌ڵام له‌ڕاستیدا ئه‌م ئۆتۆمبێلانه‌ له‌ نوێترین ته‌كنۆلۆژییه‌كان كه‌ڵك وه‌رده‌گرن كه‌ بۆته‌ هۆی ئه‌وه‌ی وه‌ك ئۆتۆمبێلی پێشه‌نگ بمێننه‌وه‌، به‌تایبه‌ت توانایی ئه‌وان له‌ڕێگه‌ سه‌خت و ناڕێكه‌كاندا زۆر به‌رچاوه‌.

لێره‌دا ئه‌و تایبه‌تمه‌ندیی و ته‌كنۆلۆژییه‌ نوێیه‌ به‌كارهاتووانه‌ له‌م ئۆتۆمبێلانه‌دا باسده‌كه‌ین.

هه‌سته‌وه‌ری ڕادار كه‌ به‌گشتی ئه‌ركه‌كه‌ی وه‌رگرتنی زانیارییه‌كه‌ كه‌ له‌ ڕاداره‌وه‌ وه‌ریده‌گرێت. ئه‌م ته‌كنۆلۆژییانه‌ به‌گشتی له‌ تۆر یان سپه‌ری پێشه‌وه‌دا جێگیرده‌كرێن، به‌ڵام ئه‌وه‌ شوێنێكی باش نییه‌ بۆ ئه‌م ئۆتۆمبێلانه‌ كه‌ ده‌یانه‌وێت تا قووڵایی 30 ئینچ له‌ئاو بپه‌ڕنه‌وه‌. هه‌ربۆیه‌ بۆ یه‌كه‌مجار له‌ ڕه‌نگلێردا له‌پشت شووشه‌ی پێشه‌وه‌دا دانرا.

سیستمی ئینفۆته‌یمنت تایمه‌تمه‌ندییه‌كی تری ئه‌م ئۆتۆمبێلانه‌یه‌، ڕه‌نگلێر شاشه‌یه‌كی تاچی 5 ئیچنی و بلوتوسی هه‌یه‌و ده‌توانن ته‌نانه‌ت شاشه‌ی 8 ئینچی تێدا به‌كاربهێنن كه‌ ئه‌پڵ كار پله‌ی، ئاندرۆید ئۆتۆ و پیشانده‌ری 7 ئینچی تی.ئێف.تی هه‌یه‌، وایفای و ڕادیۆی سه‌ته‌لایت تایبه‌تمه‌ندی تری ئه‌م سیستمه‌ن.

نوێترین مه‌كینه‌ی به‌كارهاتوو له‌ ڕه‌نگلێردا توربۆشارژی چوار سیله‌ندری 2 لیترییه‌ به‌ توانایی به‌رهه‌مهێنانی 270 ئه‌سپه‌هێزو 295 پاوند پێ هێزی زه‌بری. ئه‌م ئۆتۆمبێله‌ سیستمی ئی تۆركی (eTourque) هه‌یه‌ كه‌ مه‌كینه‌یه‌كی هایبریدی 48 ڤۆڵتییه‌.

هه‌روه‌ك باسكرا ڕه‌نگلێر و گلادیاتۆر به‌ شێوه‌یه‌كی به‌رچاو له‌ پارچه‌ی ئه‌له‌كترۆنیكی كه‌ڵك وه‌رده‌گرن و تایبه‌تمه‌ندی به‌رچاویان ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ئه‌م پارچانه‌ ته‌نانه‌ت پاش ته‌ڕبوونیش كارده‌كه‌ن، بۆیه‌ ده‌توانن تا قووڵایی 30 ئینچ له‌ئاو بپه‌ڕنه‌وه‌.

خاك – سه‌مه‌د كورده‌



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved