5/1/2019 10:21 AM

نۆكیا نوێترین جۆری مۆبایل ده‌خاته‌ بازاڕه‌وه‌

كۆمپانیای نۆكیا نوێترین مۆبایلی خۆی لە ساڵی 2019دا دەردەكات كە خاوەنی پێنج كامێراو خوێندنەوەی پەنجەمۆر  شەحنی وایەرلێس و چەندین تایبەتمەندی تری سەردەمە.

ئیڤان پڵاس و مای سمارت پڵاس وێنەو ڤیدیۆی نوێترنی مۆبایلی نۆكیای (ئەندرۆید وەن)یان بڵاوكردەوە كە ناوی (نۆكیا 9 پیور ڤیو)ە.

ئەوەی لە گرتەو وێنەكاندا دەردەكەوێت، ئەوەیە كە ئەم مۆبایلە خاوەنی پێنج كامێرای پشتەوەیە كە لە شێوەی تۆڕی جاڵجاڵۆكەدا دروستكراون، هەروەها لە بەشی خوارەوەی شاشەكەی شوێنی خوێندنەوەی پەنجەمۆر هەیە.

هەروەها چەندین زانیاریش لەسەر مۆبایلەكە ئاشكراكراوە، لەوانە لەبری پرۆسێسەری 855 نوێ بە پرۆسێسەری 845ی كۆن كاردەكات، هەروەها پێشبینی دەكرێت كە ڕامەكەی شەش گێگابایت ببێت و میمۆریەكەشی 128گێگابێت، ئەمە سەرەرای ئەوەی بە شەحنی بێ كیبَل (وایەرلێس) بارگاوی دەكرێتەوە.

سەبارەت بە قەبارەو رشوونی شاشە، ئەوا مۆبایلی نۆكیا 9 پیور ڤیو قەبارەی شاشەكەی شەش ئینجە، بە روونی 2K لەگەڵ بوونی تەكنەلۆژیای دینامیكی بەرزی (HDR10).

سەبارەت بە چۆنیەتی كاركردنی ئەو پێنج كامێرایە، ئەوا بە شێوەیەك وێنە دەگرن كە لەو وێنانە فراوانترو ڕوونترە كە مۆبایلەكانی ئێستا وێنەی پێدەگرن، هەروەها دە هێندە لە وێنەكانی ئێستا روونتر دەبێت، ئەمەش تایبەتمەندیيەكی ناوازەی پێدەبەخشێت لەو شوێنانەی كە ڕووناكیيەكی كەمی هەیە، بۆیە پێدەچێت ئەم مۆبایلە بۆ ئەو كەسانە دروست كرابێت كە حەز بە چركاندنی وێنەی جوان دەكەن و دەیانەوێـت بە نرخێكی هەرزان ئامێرێكی وێنەگرتنی نایابیان دەستبكەوێت.

لە كۆتاییدا ماڵپەری ئینگادج ئاشكرای كردووە، كە نۆكیا نیازی وایە لە كۆنگرەی ئەلیكترۆنی بەكارهێنراو (CAS) مۆبایلەكە بە ڕەسمی ڕابگەیەنێت كە ئەم مانگە لە شاری لاس فیگاس دەبەسترێت، یان لە كۆنگرەی مۆبایلی جیهانی (mwc) كە مانگی داهاتوو لە شاری بەرشەلۆنەی ئیسپانیا دەبەسترێت، بەرهەمهێنانی ڕابگەیەنێت.


خاك - گۆران قادر
س: الجزیرە





زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved