هه‌ندێك خۆراك هه‌یه كه هه‌وكردن و داخوران زیاد ئه‌كه‌ن و ده‌بنه هۆی نه‌خۆشی ڕۆماتیزم و جومگه‌كان، بۆیه باشتروایه خۆمان به‌دوور بگرین لێیان به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی به‌ده‌ست نه‌خۆشی ڕۆماتیزم و جومگه‌كانه‌وه ئه‌ناڵێنن. ئه‌و خۆراكانه كامانه‌ن؟ له‌وباره‌یه‌وه د.هه‌ڤین كه‌مال شاه محه‌مه‌د ئه‌ندامی ئه‌كادیمیای ئه‌مریكی بۆ ئازار شكاندن و نه‌خۆشی ئێسك و جومگه به سایتی خاكی راگه‌یاند: ئه‌م خۆراكانه كاریگه‌ری له‌سه‌ر هه‌وكردن و داخورانی ئێسك هه‌یه به‌تایبه‌ت نه‌خۆشانی ڕۆماتیزم و جومگه‌كان: 1-خواردنه ئاماده‌كراوه‌كان و خواردنه موعهلهبهكان (proccesed foods) كه بڕێكی زۆر مادده‌ی پارێزگه‌ری تێدایه‌و مادده‌ی نیتراتیان تێدایه كه هه‌وكردن زیاد ئه‌كه‌ن وه‌كو سوسج، گۆشتی ئاماده‌كراو، هه‌مبه‌رگر، هه‌موو فاست فوودهكان به‌گشتی. 2-گۆشتی سوور 3-دانه‌وێڵه ده‌ستكاریكراوه‌كان وه‌كو نانی سپی، مه‌عكه‌رۆنی و پاستای سپی 4-شه‌كره دروستكراوه‌كان. وه‌كو نوقڵ و چوكلێت و سۆداو خواردنه‌وه گازییه‌كان 5-خواردنی سوره‌كراو له زه‌یتی زۆر‌و به‌كارهاتوودا وه‌كو فینگه‌ری په‌تاته، كنتاكی 6-هه‌ندێك زه‌یت وه‌كو زه‌یتی گه‌نمه‌شامی، زه‌یتی سۆیا، زه‌یتی فولی سودانی، زه‌یتی قرگم 7-چه‌ره‌ساتی خۆشكراو و سوێركراو خاك – تانیا ئاواره
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure