6/1/2019 10:51 AM

ئه‌و خۆراكانه‌ی هه‌وكردن و داخورانی ئێسك زیاد ده‌كه‌ن

هه‌ندێك خۆراك هه‌یه‌ كه‌ هه‌وكردن و داخوران زیاد ئه‌كه‌ن و ده‌بنه‌ هۆی نه‌خۆشی ڕۆماتیزم و جومگه‌كان، بۆیه‌ باشتروایه‌ خۆمان به‌دوور بگرین لێیان به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی به‌ده‌ست نه‌خۆشی ڕۆماتیزم و جومگه‌كانه‌وه‌ ئه‌ناڵێنن.

ئه‌و خۆراكانه‌ كامانه‌ن؟ له‌وباره‌یه‌وه‌  د.هه‌ڤین كه‌مال شاه‌ محه‌مه‌د ئه‌ندامی ئه‌كادیمیای ئه‌مریكی بۆ ئازار شكاندن و نه‌خۆشی ئێسك و جومگه‌ به‌ سایتی خاكی راگه‌یاند: ئه‌م خۆراكانه‌ كاریگه‌ری له‌سه‌ر هه‌وكردن و داخورانی ئێسك هه‌یه‌ به‌تایبه‌ت نه‌خۆشانی ڕۆماتیزم و جومگه‌كان:

1-خواردنه‌ ئاماده‌كراوه‌كان و خواردنه‌ موعه‌له‌به‌كان (proccesed foods) كه‌ بڕێكی زۆر مادده‌ی پارێزگه‌ری تێدایه‌و مادده‌ی نیتراتیان تێدایه‌ كه‌ هه‌وكردن زیاد ئه‌كه‌ن وه‌كو سوسج، گۆشتی ئاماده‌كراو، هه‌مبه‌رگر، هه‌موو فاست فووده‌كان به‌گشتی.
2-گۆشتی سوور
3-دانه‌وێڵه‌ ده‌ستكاریكراوه‌كان وه‌كو نانی سپی، مه‌عكه‌رۆنی و پاستای سپی
4-شه‌كره‌ دروستكراوه‌كان. وه‌كو نوقڵ و چوكلێت و سۆداو خواردنه‌وه‌ گازییه‌كان
5-خواردنی سوره‌كراو له‌ زه‌یتی زۆرو به‌كارهاتوودا وه‌كو فینگه‌ری په‌تاته‌، كنتاكی
6-هه‌ندێك زه‌یت وه‌كو زه‌یتی گه‌نمه‌شامی، زه‌یتی سۆیا، زه‌یتی فولی سودانی، زه‌یتی قرگم
7-چه‌ره‌ساتی خۆشكراو و سوێركراو


خاك – تانیا ئاواره‌



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved