6/1/2019 12:45 PM

گیراوه‌یه‌كی سروشتی بۆ شێداركردنه‌وه‌ی پێستی ده‌ست

وشكبوونه‌وه‌ی پێستی ده‌ست یه‌كێكه‌ له‌ كێشه‌ باوه‌كان لای خانمان، به‌تایبه‌ت له‌ بۆنه‌و ئاهه‌نگانه‌دا كه‌ خۆیان بۆ ئاماده‌ نه‌كردووه‌، بۆ ئه‌وه‌ش پێویستیان به‌ شێداركه‌ره‌وه‌یه‌كی به‌هێز هه‌یه‌ بۆ دره‌وشانه‌وه‌ی ده‌ست و په‌نجه‌، هه‌نگوین یه‌كێكه‌ له‌ پێكهاته‌ سرووشتییه‌ زۆر باشه‌كان بۆ شێداركردنه‌وه‌و پێدانی خۆراكی پێویست بۆ پێست، چونكه‌ ده‌وڵه‌مه‌نده‌ به‌ چه‌وری سوودبه‌خش و پڕۆتین كه‌ ئه‌وه‌ش كاریگه‌ری باشی ده‌بێت بۆ پێستی وشك.

-ماسكی هه‌نگوین و لیمۆ:
كه‌وچكێكی بچوك ئاوی لیمۆ
كه‌وچكێكی گه‌وره‌ هه‌نگوین
*لیمۆو هه‌نگوینه‌كه‌ به‌باشی تێكه‌ڵ ده‌كه‌یت و ده‌یده‌یت له‌ پێستی ده‌ستت بۆ ماوه‌ی پێنج ده‌قیقه‌ پێوه‌ی ده‌هێڵته‌وه‌و دواتر به‌ ئاوی شيله‌تێن ده‌یشۆیت.

-ماسكی هه‌نگوین و گلیسرین و ئاوی گوڵ:
كه‌وچكێكی بچوك گلیسرین
كه‌وچكێكی بچوك هه‌نگوین
كه‌وچكێكی گه‌وره‌ ئاوی گوڵ
*پێكهاته‌كان به‌باشی تێكه‌ڵ ده‌كه‌یت و ده‌یده‌یت له‌ ده‌سته‌كانت و ده‌ستكێشێكی نایلۆن له‌ ده‌ست ده‌كه‌یت بۆ ماوه‌ی 15 خوله‌ك ده‌یهێڵیته‌وه‌و دواتر به‌ ئاوی شيله‌تێت ده‌یشۆیت.

-ماسكی هه‌نگوین و زه‌یتی زه‌یتون:
كه‌وچكێكی بچوك هه‌نگوین
كه‌وچكێكی بچوك زه‌یتی زه‌یتون
3 كه‌وچكی گه‌وره‌ شیر
*سه‌رجه‌م پێكهاته‌كان تێكه‌ڵ بكه‌و ماوه‌ی 15 -20 ده‌قیقه‌ به‌ ده‌ستته‌وه‌ بیهێڵه‌ره‌وه‌، پاشان به‌ ئاوی شيله‌تێن بیشۆ.


خاك - ئاژانسه‌كان



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved