زۆرن ئه‌و كه‌سانه‌ی هه‌وڵده‌ده‌ن كێشیان دابه‌زێنن، بۆ ئه‌مه‌ش چه‌ندین رێگه ده‌گرنه‌به‌ر، به‌ڵام زۆرینه‌یان نازانن كه باینجانی بر‌ژاو رێگایه‌كی باش و گونجاوه بۆ دابه‌زینی كێش، چونكه چه‌ندین ریشاڵی به‌سوودی تێدایه كه ده‌بنه هۆی توانه‌وه‌ی چه‌وری، هه‌روه‌ها ئه‌و ریشاڵیانه چه‌ندین مادده‌ی سوودبه‌خش بۆ جه‌سته راده‌كێشن. باینجان مادده‌ی به‌كتینی تێدایه، كه ده‌بێته هۆی رزگاربوون له چه‌ندین چه‌وری ناو جه‌سته، هاوكات ده‌شبێته هۆی رزگاربوونی جه‌سته له ئاو و خوێی زیاده له جه‌سته‌دا. بۆ ئاماده‌كردنی پێویستت به باینجان و ته‌ماته‌و بیبه‌ری سه‌وزو كه‌وچكێك رۆن و سیر هه‌یه، باینجانه‌كه بكه‌ره فرنه‌وه تا ده‌برژێت، پاشان كه‌مێك ئاوی لیمۆی پێدا بكه بۆ ئه‌وه‌ی ره‌نگی نه‌گۆڕێت، دواتر كه‌مێك خوێ و زه‌یتی زه‌یتونی پێدا بكه، دواتریش كه‌ره‌سته‌كانی تری تێكه‌ڵ بكه، به‌مه‌ش ئاماده‌ی ده‌كه‌یت بۆ خواردن. خاك - و/ گۆران قادر س: اخبار الان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure