زانایانی فه‌ره‌نسا له‌ڕێگه‌ی ته‌كنیكێكی نوێوه توانیان سه‌ركه‌وتن به ده‌ست بهێنن له شكاندنی ڤایرۆسی (HIV) كه هۆكاری توشبونه به‌نه‌خۆشی ئایدز یان كه‌مبوونه‌وه‌ی به‌رگریی له‌ش. ئه‌و زانایانه هیوادارن كه له نزیكترین كاتدا ده‌رمانێكیش دروست بكه‌ن كه بتوانێت به‌ته‌واوی تووشبوانی ئه‌و نه‌خۆشییه چاره‌سه‌ر بكات. توێژه‌ر و زانایانی په‌یمانگای (پاستۆر)له پاریس هه‌نگاوێكی گرنگیان نا له بواری له‌ناوبردنی ڤایرۆسی (HIV) كه به ڤایرۆسی ئایدز ناسراوه، ئه‌وان دوای چه‌ندین ئه‌زمونی تاقیگه‌یی توانیان خانه‌كانی توشبوو به‌و ڤایرۆسه له‌ناو به‌رن و ڕێگه له بڵاوبوونه‌وه‌ی بگرن. (ساییز سسیریۆن) كه سه‌رپه‌رشتیاری ئه‌و تاقیكردنه‌وانه‌یه وتی» به هۆی ئانزیمه‌كانی زینده‌پاڵه‌وه ده‌توانرێت خانه توشبووه‌كان له‌ده‌ره‌وه‌ی له‌شدا له‌ناو ببرێت و سه‌رنجی ئه‌وه‌شماندا كه تووشبونی خانه‌كانی له‌ش به هۆی ئه‌و ئه‌نزیمانه‌وه ده‌وه‌ستێت «. تائێستا توشبووانی نه‌خۆشیی ئایدز، چه‌ندین ده‌رمان ده‌خۆن كه به شێوه‌یه‌كی ڕێژه‌یی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه ڕاده‌گرێت و توندییه‌كه‌ی سنوردارده‌كات، به‌ڵام ئه‌و ده‌رمانانه ناتوانن ڤایرۆسه‌كه به ته‌واوی له‌ناوبه‌رن، چونكه ڤایرۆسه‌كه له هه‌ندێك خانه‌ی لیمفاوییدا ده‌مێنێته‌وه و له‌وێشه‌وه جارێكی تر بڵاوده‌بێته‌وه. هه‌روه‌ها له كاتی پرۆسه‌ی میتابۆلیسم له له‌شدا ڤایرۆسه‌كه لاواز ده‌بێت‌و ئه‌و خانانه ده‌كاته ئامانج، كاتێكیش پزیشكه‌كان بتوانن ئه‌و پرۆسه‌یه ڕابگرن ئه‌وا ده‌توانن سه‌ركه‌وتووبن له ڕێگرییكردن له بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه له خانه‌كاندا، ئه‌مه‌ش ئه‌و كرده‌یه‌یه كه توێژه‌ره فه‌ره‌نسییه‌كان سه‌ركه‌وتووبوون تێیدا. ئه‌وه‌ی پێویسته ئاماژه‌ی پێ بدرێت ئه‌وه‌یه كه به‌كارهێنانی ئه‌و ته‌كنیكه بۆ توشبووانی ئایدز پێویستی به كاتی زیاتره، به‌ڵام ئه‌و پێشكه‌وتنه‌ی زانا و توێژه‌ره‌وانی فه‌ره‌نسی جێگه‌ی هیوایه بۆ نه‌خۆشه‌كان و ئه‌وان به ئومێده‌وه چاوه‌ڕوانی ده‌رمانێكن كه به ته‌واوی ئه‌و نه‌خۆشییه ترسناكه له كۆڵ ئه‌وان بكاته‌وه و ببێته له ناوبه‌ری ته‌واوی ئه‌و ڤایرۆسه‌ی كه له ساڵی 1982ه‌وه بووه‌ته هۆی مردنی سه‌دان هه‌زار كه‌س له جیهاندا. سه‌رچاوه: DW-
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure