كاتێ نزیكمان په‌ره مێز یان موه‌لیده‌یه‌كی كاره‌بای كارده‌كات و له پڕ بێده‌نگ ده‌بێت ، له‌خۆوه ده‌لێین ئۆخه‌ی . هه‌روه‌ك بارێكی گران لە سه‌ر شانمان بوبێت ودامان نابێت . ده‌نگ به یه‌كێك له پیسكه‌ره‌كانی ژینگه داده‌نرێت ، به تایبه‌ت كاتێ ئه‌و ده‌نگه له ئاستی پێویستی زیاتربێ وهۆیه‌ك نه‌بێ بۆ گواستنه‌وه‌ی زانیاری بۆ بیسته‌ری ده‌نگه‌كه . به تایبه‌ت دوای ئه‌وه‌ی ئامێری وا هاته كایه‌وه كه ده‌نگی ئه‌تۆ دروست ئه‌كه‌ن ئه‌گه‌ر به‌رده‌وام به‌رهه‌ستی مرۆڤ بكه‌ون هاوسه‌نگی هۆش و له‌ش تێك ئه‌دات وماندوو و ووڕ ئه‌بێت وتوشی زیان ئه‌بێت له كۆئه‌ندامه‌كانیدا، ئه‌وه بوو زانایانی تایبه‌تمه‌ند له‌م بواره سه‌رنجیان دا ئه‌وگه‌نجانه‌ی كه‌بۆ ماوه‌یه‌ك گوێ له مۆسیقای به‌هاژه‌و توند ئه‌گرن ، وه‌ك كه‌سێكی ئاسایی نین. كاتێك ته‌قینه‌وه‌یه‌ك یان گرمه‌ی فڕۆكه‌یه‌ك ووڕه‌ی ئوتومۆبیلێك هێمنی ناوچه‌كه ئه‌شێوێنن ئاژه‌ڵ وپه‌له‌وه‌ره‌كان رائه‌كه‌ن.كاتێ كه گوێمان له لوره‌ی ئۆتۆمبیلی ئاگر كوژاندنه‌وه یان ئه‌مبڵانس و پۆلیس ده‌بێ هه‌ست به‌ڕوداوی ناخۆش ده‌كه‌ین . بۆ ئه‌وه‌ی له‌م لایه‌نه بكۆڵینه‌وه، پێویسته سروشتی ده‌نگ بزانین چۆن كار له‌هه‌ستی بیستن ئه‌كات ، تابتوانین ڕێگه چاره‌ی گونجاو بدۆزینه‌وه بۆ رێگرتن له زیانه‌كانی، كاتێك ته‌نێك به‌رته‌نێكی تر ئه‌كه‌وێ له‌رینه‌وه دروست ئه‌بێ ئه‌و له‌رینه‌وه‌یه شه‌پۆل به‌هه‌وای ده‌وری ئه‌دات ئه‌و هه‌وا له‌ریه‌وه‌یه ، كاتێك به‌ر په‌رده‌ی گوێ ئه‌كه‌وێ هه‌ستی پێ ئه‌كرێ. ده‌نگ له ڕێگه‌ی مادده‌وه نه‌بێت ناگوێزریته‌وه واته وه‌ك شه‌پۆله‌كانی رووناكی نیه كه له بۆشاییدا تێپه‌ڕبێت ، بێ گومان ئه‌و ناوه‌نده‌ی ده‌نگه‌كه‌ی پیائه‌گوێزرێته‌وه كاریگه‌ر ئه‌بێت له سه‌ر هێزو خێرایی رۆیشتنی شه‌پۆڵه‌كان بۆ نموونه ده‌نگ به‌خێرایی میلێك ئه‌برێ له پێنج چركه‌دا واته (1100 پێ) له چركه‌یه‌كدا له هه‌وادا به‌ڵام له ئاودا (4800 پێ) ئه‌بڕێ له چركه‌یه‌كدا ، واته زیاد له چوار هێنده ، هه‌روه‌ها پله‌ی گه‌رمی كار له‌خێرایی وبڕی ده‌نگ ده‌كات له پله‌ی سفری سه‌دیدا له هه‌وادا خێراییه‌كه‌ی331.5 م/چركه كاتێ گه‌رمی یه‌ك پله به‌رزبووه خێرایه‌كه نزیكه‌ی 0.6 م/چركه زیاد ئه‌كات وه‌خێرایی ده‌نگ له پۆڵادا 2000 م/چركه‌یه واته نزیكه‌ی 15 ئه‌وه‌نده‌ی خێرایی هه‌وا. هێزی ده‌نگ ده‌پێورێ به به‌پێوه‌رێ پێی ده‌ڵێن (دیسبل) كه به هێزترین ده‌نگێكه كه په‌رده‌ی گوێ‌ی مرۆڤ هه‌ستی پێ بكات وه 120 دیسبل به‌رزترین ده‌نگه كه مرۆڤ توشی زیان نه‌كات ئاسای به‌رگه‌ی بگرێت، دیسبل یه‌كه‌یه‌كی (لۆگاریتمیه) به رێژه‌ی نێوان دوو ده‌نگ دیاری ئه‌كرێ . سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌كی ده‌نگی ناساز پیشه‌سازی وته‌قه‌مه‌نی یه ، وه‌ك ئاسنگه‌ری، ته‌نه‌كه‌چێتی، كارگه‌ی ڕستن وچنین، كاری هه‌ڵكه‌ندن به‌هۆی په‌مپی هه‌واوه، كاری هاڕین وبێژانه‌وه بۆ كانزا ده‌رهێنان، بڕینه‌وه‌ی به‌رد، كارگه‌كانی تاقی كردنه‌وه‌ی مه‌كینه‌ی ئوتومۆبیل وئامێره گازیه‌كان، هه‌ر چون به‌كارهێنانی بڵندگۆ به شێوه‌یه‌كی نادروست. هێزی هه‌ندێك له ده‌نگه‌كان به دیسبل (1) كه‌مترین ده‌نگ كه مرۆڤێكی ساغ بی بیسێت (10) جێگه‌یه‌كی هێمن ژورێك ده‌نگ بڕكرابێت (20) چركه‌ی سه‌عاتی ده‌ست له ژورێكی بێ ده‌نگدا (30) چرپه، باخچه‌یه‌كی هێمن، ورشه‌ی دره‌خت له چۆڵه‌وانی دا (40) ژوری ئاسایی، مۆسیقای رادیویه‌كی كز (50) گفت و گۆی هێمن وئاسایی (60) دایه‌لۆكی ئاسایی، نووسینگه كان كه ئامێری چاپی تیابێت. (70) شه‌قامێكی قه‌ره‌باڵغ هه‌وره‌گرمه (80) مۆسیقای رادیویه‌كی به‌رز، شه‌قامێكی خێرا، مه‌كینه‌ی پلێت ڕاستكردنه‌وه (90) فیكه‌ی مرور، ده‌نگی لۆری، مه‌كینه‌ی چنین، شه‌مه‌نده‌فه‌ر، ئامێری به‌رد بڕین، چه‌كوشی هه‌ڵمی بۆ پایه داكوتان (100) فڕۆكه‌ی ئاسایی، چاپخانه، هۆرن، تراكتور (110) توێ كه‌ری كانزا، چه‌كوشی میكانیكی، ته‌قینه‌وه، ماتۆرسایكل، به‌رد كونكه‌ره (120) پیاكێشانی پلێتی گه‌وره‌ی ڕه‌ق (130) فڕۆكه‌ی نه‌فاس (جێت) له‌سه‌ر زه‌وی كاربكات (140) جێگه‌ی تاقی كردنه‌وه‌ی مه‌كینه‌ی جێت (150) پێ گه‌ی فرینی فڕۆكه (160) مه‌كینه‌ی فڕۆكه‌ی جێت كاتی ده‌رچوونی به گڕه‌وه (200) ده‌رچوونی رۆكێت كه‌مانگی ده‌ست كرد ببات له دووری 100م ئه‌و ئامێرانه له پیشه سازیدا به كار ئه‌هێنرێت به ووزه‌ی كاره‌با یان سوته‌مه‌نی كار ئه‌كه‌ن هۆكانی گواستنه‌وه، ئه‌توانین بڵێین كه 0,001 ووزه‌كه‌یان ده‌بێته ده‌نگ به هۆی زیادبوونی ژماره‌و زیاد به‌كارهێنانی ئوتومۆبیل كه به‌هۆیه‌كی گرنگی پیس بوونی ژینگه به تایبه‌ت له به‌رده‌م ترافیكه‌كاندا یان له شوێنی یه‌كتر بڕینی شه‌قامه‌كان به هۆی هۆرن وگوڕخواردن، ده‌نگی به‌رزی رادیو‌و ته‌له‌فزیون، قیژه‌ی مناڵی مه‌كته‌ب، هاواری یاریگا، ئاهه‌نگه مۆسیقی یه‌كان كه هه‌ندێ جار هێزیان ده‌گاته (120) دیسبل به‌قه‌ده‌ر هێزی فڕۆكه‌یه‌كی جێت ئه‌و شه‌قامانه‌ی له سه‌عاتێكدا (1000-1500) ئوتومۆبیلی پیا تێپه‌ر ئه‌بێت 90-100 دیسبل ده‌نگی تیاده‌بێ . ئه‌گه‌ر چی هه‌مووكات ده‌نگ كاریگه‌ری له سه‌ر مرۆڤ بووه به‌ڵام تا ساڵی 1929 لێكۆڵینه‌وه له‌م بواره‌دا نه‌بوه‌و، ئه‌وه‌بو زانایان له نیویورك كه‌وتنه پێوان وبه‌راوردكردنی ده‌نگی ئوتومۆبیل، كارگه‌كان, شه‌مه‌نده‌فه‌ر،..هتد، وه كاریگه‌ری ده‌نگیان له سه‌ر گوێ وتوانای بیست دیاری ئه‌كرد، دواتر زانایه‌ك به‌ناوی (بینوكس) راپۆرتێكی بڵاوكرده‌وه له‌سه‌ر كاریگه‌ری ده‌نگ له‌سه‌ر شانه‌كانی له‌ش ، وه‌ڕای گه‌یاندبوو كه ده‌نگ خه‌ڵكی توشی ماندوبوون و له‌هۆش چوونه‌وه بێ ئاره‌زووی بۆ جنس له لایه‌ن پیاوانه‌وه ده‌كه‌ن .. هتد ده‌كات، زانایه‌كی تر به‌ناوی (ئارسه‌رد ئاودار) ڕایگه‌یاند كه ده‌نگی به‌رز به‌رده‌وام كار له شه‌پۆله‌كانی ناو مێشك ئه‌كات (نه‌خشه‌ی كاره‌بایی مێشك) وه‌كار له ناوه‌نده ده‌مار ئه‌كات ، به‌رده‌وام توش بوونی ده‌نگی به‌رزو ناساز توشی ده‌مار ڕه‌ق بوون، بێ توانایی، به‌رز بوونه‌وه‌ی په‌ستانی خوێن سه‌رئێشه، حه‌ز به خواردن نه‌كردن، كه‌ڕبوون، زیاد بوونی لێدانی دڵ، دوودڵی، بێ ووره‌یی، هه‌روه‌ها كاریگه‌ری فسیۆلۆجی له سه‌ر كۆئه‌ندامی ده‌مار ئه‌بێت، ووڕبون، هه‌ڵه‌كردن زیادئه‌كات وه ئه‌وكه‌سانه ناتوانن كاری وورد بكه‌ن بۆ نموونه ژمێریاری، هه‌روه‌ها كار له گه‌ده ئه‌كات وهه‌رس كردن تێك ئه‌چێ، كۆئه‌ندامی هه‌ناسه تێك ئه‌چێ‌و ته‌نگه نه‌فه‌سی زیاد ئه‌كات له كاتی رۆیشتندا. كاتێك ده‌نگێك 130 دسیبل وزیاتر بێت مرۆڤ هه‌ست به‌له‌رینه‌وه‌ی له‌شی ئه‌كات به‌مه چونه‌یه‌ك وترس دای‌ئه‌گرێ ورێژه‌ی ڕۆیشتنی خوێن به‌ناو بۆریه‌كاندا تێك ئه‌چێ، به ده‌نگی به‌رز كۆرپه‌ی ناو سك توشی زیان ئه‌بێت. د.له‌من. روونی كردۆته‌وه له‌و لێكۆڵینه‌وه‌یه‌دا كه پێشكه‌شی كۆمه‌ڵه‌ی ڕێگرتن له ده‌نگه ده‌نگی كرد بوو ئه‌وكاته‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌ورێكخراوه‌ی ئه‌كرد سه‌باره‌ت به توانای مرۆڤ بۆ به‌رگرتنی ده‌نگ به‌م شێوه‌یه:_ 1)رێژه‌ی 30-60 دیسبل كۆئه‌ندامی ده‌مار ئه‌وروژێنێ 2) 60-90 دیسبل ده‌بێته هۆوروژاندنی هۆش وله‌ش وتوند بوونی ماسولكه‌كان 3) 90-120 دیسبل كاریگه‌ری دیاری له سه‌ر گوێ ئه‌بێ له‌و سێ به‌نده‌دا بێ گومان توشی زیانی ئه‌ندامی ئه‌بێت به‌تایبه‌ت له هه‌ستی بیستندا به هۆی ئه‌و دروست بوونه وورده‌ی له گوێچكه‌دا هه‌یه، ئه‌ویش كپ بوونیه‌تی، مرۆڤ له هه‌ر ته‌مه‌نێكدا به‌ده‌نگ توشی زیان ئه‌بێت ئه‌گه‌ر چی رێژه‌ی ده‌نگه‌كه ئاستی ته‌ندروستی له كه‌سێكه‌وه بۆ یه‌كێكی تر ئه‌گوردرێ، كاتێك ده‌نگێك پاله په‌ستۆ ئه‌خاته سه‌رشانه هه‌ستیاره‌كانی ناولولپێچی گوێ به‌هۆی لێكۆڵینه‌وه میكرۆسكۆبیه‌كانه‌وه ده‌ركه‌وتوه كه ئه‌و شانانه ده‌ئاوسێن ، جا گه‌ر هێزه‌كه به هێزو به‌رده‌وام بێت ئه‌وا ئه‌و شانانه ناتوانن بگه‌ڕێنه‌وه دۆخی ئاسییان به‌مه توانای بیستن كه‌م ئه‌بێته‌وه، هه‌ر چۆن لوت كه پربێت هه‌ست به بۆن ناكات یان چاو له ئاست شه‌وقێكی به‌هێزدا شتی تر نابینێت، گوێ ئه‌توانێ ده‌نگه‌كان جیا بكاته‌وه ئه‌گه‌ر نووستبێت یان به‌ئاگابیت ، بۆ نموونه دایك وه‌ڵامی بۆ ده‌نگی مناڵه‌كه‌ی له هه‌موو ده‌نگێك زیاتره . هه‌ندێ ده‌نگ به رۆژ ئاسییه به‌ڵام شه‌و وه‌رسمان ئه‌كات، زانا سۆڤێتیه‌كان راین گه‌یاندووه كه ده‌نگی سه‌رو 35 دیسبل مرۆڤ به‌خه‌به‌ردێنێ و نایه‌ڵێ به‌شی پێویست بنوێ، ئه‌مه‌ش ئه‌بێته هۆی هه‌ست كردن به دڵ ته‌نگی وماندوویی، مناڵان له ده‌نگی به‌رز ئه‌ترسێن وئه‌گرین وئه‌زریكێنێن ، ده‌نگ چاره‌سه‌ری نه‌خۆشی دوا ده‌خات نه‌خۆش توڕه‌وبێ‌تاقه‌تی ئه‌كات وای لێ دێت سوود له‌ده‌رمانه‌كانی وه‌رنه‌گرێ. كاریگه‌ری ده‌نگ له‌سه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌كاری دێنن كه‌متره، له‌و كه‌سه‌ی خۆی ده‌نگی رادیۆ وته‌له‌فزیۆن به‌رز ئه‌كاته‌وه، یان سایه‌قی ماتۆره، یا مۆسیقاژه‌نه، یان به‌مه‌كینه‌یه‌كی ده‌نگ گه‌وره كارده‌كات، بۆ كه‌م كردنه‌وه‌ی زیانی ده‌نگ له‌سه‌رمان ئه‌م ڕێنمایی یانه به سوودن:_ 1.هۆڵه‌كانی ئاهه‌نگ و كۆڕوسیمینار، پۆل و ڕاڕه‌وی خوێندنگاكان وه هه‌ر شوێنێك كه ژماره‌یه‌كی زۆر خه‌ڵك تیا كۆببنه‌وه ، ده‌بێت دیوار‌و زه‌ویه‌كه‌ی ڕوپۆش بكرێ به كومبار یان ئه‌و كه‌ره‌سانه‌ی كه ده‌نگ ناده‌نه‌وه . و په‌رده دابنرێت بۆ په‌نجه‌ره‌كانی . 2.دانانی هێڵه‌كانی ئاسن و شه‌قامه خیرا ڕه‌وه‌كان دوور له‌شوێنی نیشته‌جێ‌بوون ، ڕێنه‌دان به‌نیشته‌جێبوون له نزیكی ئه‌و شوێنه‌دا. 3.دوور خستنه‌وه‌ی فڕۆكه خانه‌و هێڵه‌كانی فرین. 4.داپۆشینی زه‌وی بیناكان به‌راخه‌ر، دانانی په‌رده، سه‌قفی دووه‌م، لباد بۆ قه‌راغی ده‌رگاكان، پێچاندنی بۆریه‌كانی هه‌وای سارد‌و گه‌رم به شتێكی نه‌رم. 5.نه‌بوونی خواروخێچی و بۆشایی له‌وئامێرانه‌ی ده‌جوڵێن ، توند وتۆلی شوشه‌ی په‌نجه‌ره‌كان. 6.به‌كارهێنانی كه‌ره‌سه‌ی كیمیاوی بۆ پاكردنه‌وه‌ی كانزاكان له جیاتی كۆسه‌ره‌وئامێری تر. 7.چه‌ور كردن، دانانی لاستیك بۆ ئه‌و شوێنانه‌ی به‌ر یه‌ك ئه‌كه‌وون. 8.دانانی ئه‌و ئامێرانه‌ی كه ده‌نگیان به‌رزه له شوێنی كپدا. 9.ڕواندنی زۆرترین ژماره دره‌خت چونكه گه‌ڵای دره‌خت 25% ئه‌و ده‌نگه‌ی به‌ری ده‌كه‌وێ ده‌یمژێ. 10.نه‌خۆشخانه‌و شوێنه گشتیه‌كان نزیك رووبار‌و باخچه‌كان بن و به دره‌خت ده‌وره بدرێن 11.كه ساڵانه‌ی ئوتومۆبیل تازه ئه‌كرێته‌وه، ده‌نگی مه‌كینه‌و هۆرنه‌كه‌ی ڕه‌چاو بكرێت. 12.به‌كارهێنانی گوێ پارێز له لایه‌ن ئه‌و كه‌سانه كه‌له شوێنی ده‌نگی به‌رزدا كار ئه‌كه‌ن. 13.له‌به‌ر چاو گرتنی زیانی ده‌نگ له كاتی دامه‌زراندنی كاگه‌و وه‌رشه‌كاندا.دوور له نشینگه‌و باخچه‌ی ساوایان و قوتابخانه و نه‌خۆشخانه . 14.دانه نانی ژماره‌یه‌كی زۆر ئامێری ده‌نگ گه‌وره له هۆڵێكدا 15.ده‌بێت له كاتی به‌كارهێنانی بڵند گۆدا تا ده‌نگی بڵند گۆكه به‌رز تربێت ، ده‌بێت ئامێری بڵند گۆكه به‌رزتربێت له بیسه‌رانی .نه‌ك ڕوبه‌ڕو . 16.به‌كارهێنانی بڵندگۆ له‌ناو هۆڵ و شوێنه‌گشتیه‌كاندا ڕێگه‌ی پێنه‌درێت به‌تایبه‌ت كه‌چه‌د بڵند گۆیه‌ك هه‌ریه‌ك له ئاوازێك بن . 17.دییوارو ده‌رگاو سه‌قفی ئه‌و شوێنانه‌ی موه‌لیده‌ی كاره‌بای لێداده‌نرێت ، به ئیسفه‌نج ڕوپۆش بكرێت ، تا ده‌نگه‌كه‌ی كپ بكات . و له‌سه‌ر لاسیك دابنێت تا به‌هۆی زه‌ویه‌وه ده‌نگه‌كه‌ی نه‌گوێزرێته‌وه . هه‌ندێ ئامێر كه پێویستی ماڵه: گسكی كاره‌با 73-83 دیسبل ساحبه‌ی هه‌وا 84 دیسبل ته‌له‌فزیۆنی ئاسایی 68 دیسبل ته‌قه‌ته‌قی موبه‌ق 56-100 دیسبل پیاكێشانی ده‌رگا 116 دیسبل ده‌نگێك له دووری 2 كم وه چواریه‌كی توندی‌یه‌كه‌یه‌تی له دووری 1كم پێویسته هێزی ده‌نگێك 10 ئه‌وه‌نده زیاد بكرێ تا دوو ئه‌وه‌نده گوێ بیبیستێت وه 100 ئه‌وه‌نده زیاد بكرێ جا 3 ئه‌وه‌نده ئه‌بیسترێ. ده‌ركه‌وتووه ئه‌و كه‌سانه‌ی بۆماوه‌یه‌ك ده‌نگی به‌هێز به‌ر گوێیان ده‌كه‌وێت ، زوو توشی ده‌مار گرژی و توڕه‌بوون دێن ، ئه‌وكه‌سانه‌ی له‌ڕێگای چون بۆ كاره‌كانیان به شوێنی قه‌ره‌باڵغ و ده‌گه‌ده‌نگا ده‌ڕۆن ، كاردانه‌وه‌یان بۆ به‌رامبه‌ره‌كانیان باش نیه و زوو توشی ماندوو بوون و وه‌ڕست بوون دێن .هه‌ربۆیه زۆرینه‌ی كۆمپانیا پێشكه‌وتوه‌كان ،هه‌وڵده‌ده‌ن كه . •نشینگه بۆ كارمه‌نده‌كانیان نزیك شوێنی كاره‌كانیان دابین بكه‌ن . •له‌وشوێنانه‌ی ده‌نگی به‌رزی لێیه ، كارمه‌ند ده‌بێت گوێ پارێز به‌كار بێنێ . به‌تایبه‌ت كاتی ته‌قاندنه‌وه له كانه‌كاندا . •كابینه‌و شوێنه‌كانی به‌ڕێوه‌بردن و نه‌خشه دانان كپ ده‌كرێن له ده‌نگ . ماڵ و شوێنه‌كانی نشینگه بۆ حه‌وانه‌وه‌یه وه زۆرینه‌ی كات منداڵ و پیر و كه‌سانی ناساغی لێیه بۆیه نابێت مۆڵه‌ت بدرێت به‌هیچ كارێك كه ده‌نگی به‌رزی هه‌بێت. وه‌ك به‌كارهێنانی بڵند ناگۆ ، هۆڕن لێدان . وه به‌كارهێنانی ئامێری هه‌ڵكۆڵین یان شكاندن و بڕینه‌وه گه‌ر به‌ناچاریش بێت ، ده‌بێت به یاسا ڕێك بخرێت و پێشتر خه‌ڵكی ئه‌ونشینگانه ئاگادار بكرێن تا گه‌ر پێویستی كرد ، ئه‌وكه‌سانه‌ی ئه‌شێ توشی زیان ببن بگوێزرێنه‌وه . پێویسته ڕاده‌یه‌ك دابنرێت بۆ به‌كارهێنانی بڵند گۆ و ئامێری ده‌نگ به‌رز ، له بۆنه‌و ئاهه‌نگ و شوێنه گشتیه‌كاندا ، به‌تایبه‌ت شوێنی گه‌شت وسه‌یران كه مرۆڤ پێویستی به حه‌سانه‌وه‌وگوێگرتنه له سروشت نه‌ك ده‌نگی ناسازو بڵند گۆ .
خاك-كوردستانی نوێ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure