7/1/2019 09:23 AM

ئه‌پڵ شكست ده‌هێنێت

كۆمپانیای ئه‌پڵ له‌ جێبه‌جێكردنی به‌ڵێنێكی شكستی هێناو نه‌یتوانی له‌ واده‌ی خۆیدا قاعیده‌ی شه‌حنی وایه‌رلێس به‌رهه‌مبهێنێت.

كۆمپانیای ئه‌پڵ هه‌ركاتێك به‌رهه‌مهێكی نوێی ئاشكرا كردبێت، دوای ماوه‌یه‌كی دیاریكراو به‌رهه‌مه‌كه‌ی خستۆته‌ به‌رده‌ستی به‌كاربه‌رانی، ئه‌م یاسایه‌ له‌ مۆبایله‌كانی ئه‌پڵ و ئامێره‌كانی ماك پرۆ و چه‌ند ئامێرێكی تر جێبه‌جێكرا، به‌ڵام وادیاره‌ ئه‌م ریسایه‌ی ئه‌پڵ به‌سه‌ر قاعیده‌ی شه‌حنی بێ كێبڵ (وایه‌رلس)ی Air Powerدا جێبه‌جێ ناكرێت، چونكه‌ كۆمپانیاكه‌ له‌ ساڵی 2017دا رایگه‌یاند كه‌ له‌ ساڵی 2018دا شه‌حنی (Air Power) ده‌خاته‌ به‌رده‌ستی به‌كاربه‌ران، به‌ڵام له‌ كۆتاییدا ئه‌وكاره‌ نه‌هاته‌دی.

هه‌ر له‌سه‌ر به‌رهه‌مهێنانی ئه‌و ئامێره‌ ماڵپه‌ری (Phonearena)ی هندی بڵاوی كرده‌وه‌، كۆمپانیاكه‌ ئاماده‌ نییه‌ هیچ لێدوانێك له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته‌ بدات، ئه‌مه‌ش پرسیاری لای به‌كاربه‌ران دروستكردووه‌، كه‌ ئایا به‌رهه‌مهێنانی هه‌ڵوه‌شێندراوه‌ته‌وه‌، یان دواده‌كه‌وێت بۆ كاتێكی تر.


خاك - و/گۆران قادر
س: ڤۆڵت



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved