ئاسایشی نیشتمانی له‌ڕێگای ژماره ته‌له‌فۆنه‌كانیه‌وه له‌و كێشانه‌ی به‌هۆی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانه‌وه دێنه‌پێشت ده‌تپارێزێت. ئاسایشی نیشتمانی به‌شی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی تاوانی ئه‌لكترۆنی دوو ژماره ته‌له‌فۆن ته‌رخان ده‌كات بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌هۆی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانه‌وه توشی كێشه‌و هه‌ڕه‌شه ده‌بن. له‌و به‌شانه كه‌سانی شاره‌زا به‌هۆی نوێترین ئامێره‌كانه‌وه تاوانباران ده‌ستگیرده‌كه‌ن، كه ده‌بنه هۆی تێكدانی ئارامی تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگا. هۆشداری ئه‌وه‌ش ده‌ده‌نه هاووڵاتیان كه ئه‌گه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌ی هه‌ڕه‌شه‌یان لێده‌كه‌ن پیاو بن یان ژن ناسراو بن یاخود لاپه‌ڕه‌ی خوازراویان هه‌بێت، هه‌ر ده‌توانن ئاسایشی نیشتمانی له‌رێگای ژماره ته‌له‌فۆنه‌كانی (533، 131) ئاگاداربكه‌نه‌وه. خاك
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure