پۆستمۆدێرنیزم له‌و زاراوانه‌یه كه هه‌ندێ كه‌س بۆ ئاماژه‌دان به جیاوازبوونی ئیشێكی هونه‌ریی یان ئه‌ده‌بیی به‌كاریده‌هێنن. به‌ڵام ئایا مانای راسته‌قینه‌ی پۆستمۆدێرنیزم ئه‌وه‌یه؟ ئایا ته‌نیا ئیشی هونه‌ریی یان ئه‌ده‌بیی پۆستمۆدێرنیزمن؟ كه‌واته چۆن ده‌توانیین باقی ئیشه‌كان ناو بنێین؟ له فارسییه‌وه: محه‌مه‌د كه‌ریم له شوێنی هاتنه‌ئارای چه‌مك و بیرۆكه‌ی پۆستمۆدێرنیزمیش، واته له خۆرئاوا، پێكهاتنێكی ئه‌وتۆ سه‌باره‌ت به پێناسه‌یه‌كی دیایكراو نییه بۆ ئه‌م زاراوه‌یه. به‌ڵام له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه پۆستمۆدێرنیزم كاردانه‌وه‌یه‌كه له به‌رامبه‌ر مۆدێرنیزم‌دا، ته‌قریبه‌ن هه‌مووان هاوڕان. به‌م پێیه، تێگه‌یشتن له كۆنسێپت یان چه‌مكی گشتی (نه‌ك پێناسه‌ی دیاریكراو)ی پۆستمۆدێرنیزم، به‌بێ ئه‌وه‌ی بزانین مۆدێرنیزم چییه، قورس ده‌بێت. به‌ڵام بۆ زانینی مانا و چۆنێتی مۆدێرنیزم باشتروایه تاڕاده‌یه‌ك قۆنانه‌غه‌كانی پێش ئه‌وه بناسین. زاراوه‌ی وه‌كو مۆدێرنیزم و پۆستمۆدێرنیزم به چه‌ند قۆناغێكی مێژوویی ده‌گوترێت و ته‌لارسازیی رۆڵی به‌رجه‌سته‌تری هه‌یه له ره‌مزه هونه‌رییه‌كانی دیكه له دیاریكردنی ئه‌و قۆناغانه‌دا. له سه‌ده‌كانی ناوه‌ڕاستدا سه‌روه‌ختێ كه هونه‌ر و (ئه‌ده‌ب)یش له خزمه‌تی كڵێسادا بوون، ته‌لارسازیی و په‌یكه‌رسازیی و شێوه‌كاریی وه‌كو ره‌مزی هونه‌ر ده‌ناسران كه زیاتر له مه‌زهه‌به‌وه ئیلهامیان وه‌رده‌گرت. بۆیه بینا شكۆداره‌كانی كڵێساكان له ئه‌وروپا ره‌نگدانه‌وه‌ی بیروباوه‌ڕی مه‌زهه‌بین. په‌یكه‌ره‌كانی عیسای مه‌سیح و قدیسه‌كانی دیكه و په‌یكه‌ری بوونه‌وه‌ره ئه‌فسانه‌یی یان مه‌زهه‌بییه‌كان هه‌میشه له دروستكردنی بینای كڵێسا گه‌وره و بچووكه‌كاندا به‌كارده‌هێنران. به‌م قۆناغه‌ی مێژووی ئه‌وروپا ده‌ڵێن قۆناغی گۆسیك. له سه‌ره‌تاكانی سه‌ده‌ی نۆزده‌دا( ساڵانی 1800) هاوزه‌مان له‌گه‌ڵ شۆڕشی پیشه‌سازییدا له ئه‌وروپا، كه‌سانێك (بۆ نموونه: جۆرج گیلبه‌رت سكۆت) بیریان له زیندووكردنه‌وه‌ی ته‌لارسازیی گۆسیك كرده‌وه. بێگومان ئه‌م زیندووكردنه‌وه‌یه تازه‌گه‌ریشی له‌گه‌ڵدا بوو. بۆ نموونه دروستكردنی بینا كه بورجی وه‌كو كڵاوی ئه‌وروپایی هه‌بوو، یان پایه‌ی ئه‌ستووری هه‌بوو، یان دروستكردنی ده‌رگاو په‌نجه‌ره‌ی میحراب ئاسا. به‌ڵام ئه‌م جۆره ته‌لارسازییه چیتر تایبه‌ت نه‌بوو به كڵێسا. بۆ نموونه په‌رله‌مانی به‌ریتانیا یه‌كێكه له نموونه‌كانی ته‌لارسازیی گۆسیك. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش، ستایله‌كانی گۆسیك هاتنه ناو بواره‌كانی ژیانی خه‌ڵكه‌وه. له دیزاینی جلوبه‌رگه‌وه بیگره هه‌تا كه‌ل و په‌لی ناوماڵ و ئه‌ده‌ب، هه‌ر هه‌موویان نموونه‌ی هونه‌ری گۆسیك بوون و نیشانه‌كانی ئه‌و هونه‌ره‌یان پێوه دیاربوو. ئه‌مڕۆش هێشتا گه‌لێ بینا دروستده‌كرێن كه نیشانه‌كانی ته‌لارسازیی گۆسیكیان تێدا به‌كارده‌هێنرێت و ته‌نانه‌ت دیزاینی جلوبه‌رگ و ئارایشی گۆسیك هێشتا باوی ماوه. قۆناغی مۆدێرنیزم جه‌نگی جیهانیی یه‌كه‌م و دووه‌م كاریگه‌ریی قووڵیان هه‌بوو له‌سه‌ر له كۆمه‌ڵگای ئه‌وروپیی و بیركردنه‌وه‌ی باویان گۆڕی. هونه‌ر و زانسته ئینسانییه‌كان له‌و بوارانه بوون كه گۆڕانكاریی زۆریان به‌سه‌ردا هات. له‌م قۆناغه‌دا بوو كه هونه‌رمه‌ندانی وه‌كو پابلۆ پیكاسۆ و سه‌لڤادۆر دالی به‌رهه‌می جیاوازی هونه‌رییان داهێنا و ستایلی هونه‌ری جیاوازی وه‌كو ئیمپرسیۆنیزم و سوریالیزم هاتنه ئاراوه. مۆدێرنیزم قۆناغی له دایكبوونی (یزم)ه جۆراو جۆره هونه‌ریی و فه‌لسه‌فیی و ئه‌ده‌بیی و سیاسییه‌كان بوو، كیوبیزم، سه‌مبۆلیزم، دادایزم، ئیماژیزم، ئیكسپرسیونیزم، ئیگیستانسیالیزم و هه‌ركام له‌م (یزمانه) یار و نه‌یاری خۆی هه‌بوو. هه‌موو شتێ له‌م قۆناغه‌دا، له كه‌لوپه‌لی ناوماڵه‌وه بیگره تا مۆسیقا و گرافیك و به‌رهه‌می ئه‌ده‌بی كاریگه‌ریی مۆدێرنیزمی له‌سه‌ر بوو. له‌م قۆناغه‌دا ته‌كنه‌لۆژیا یارمه‌تی هونه‌ر و به تایبه‌تی ته‌لارسازیی دا و به‌كارهێنانی كۆنكرێت و شووشه و ئاسن ببوونه ره‌مزی مۆدێرنیزم و ته‌لارسازیی. مۆدێرنیسته‌كان كارایی داهێنانیان له فۆرمه‌كه‌ی به له‌پێشتر ده‌زانی. هه‌رشتێك ده‌بوو بۆ مه‌به‌ستێكی تایبه‌تی كاریگه‌ریی هه‌بێت. له‌گه‌ڵ پێشكه‌وتنی ئاشكرای ته‌كنه‌لۆجیادا، مۆدێرنیسته‌كان هیچ ئیشێكیان به مه‌حاڵ نه‌ده‌زانی. بۆ نموونه داهێنه‌رێكی روسی به ناوی گیورگی كرۆتیكۆف، نه‌خشه‌یه‌كی بۆ دروستكردنی شارێك پێشنیاز كرد كه به‌هۆی كاره‌باوه به ئاسمانه‌وه هه‌ڵواسرابوو. قۆناغی پۆستمۆدێرنیزم زۆر له پۆستمۆدێرنیسته‌كان له‌و باوه‌ڕه‌دان كه ئه‌م قۆناغه له سه‌عات سێی پاشنیوه‌ڕۆی 16ی مارتی 1972دا ده‌ستیپێكردووه. له‌م رۆژه‌دا بینای (پرویت-ئیگۆ) له ویلایه‌تی مه‌یسوری ئه‌مریكا وێران بوو، كه یه‌كێك بوو له ره‌مزه‌كانی مۆدێرنیزم. پۆستمۆدێرنیسته‌كان باوه‌ڕیان وایه قۆناغی مۆدێرنیزم كۆتایی هاتووه. خاڵی سه‌ره‌كی ناكۆكیی پۆستمۆدێرنیسته‌كان و مۆدێرنیسته‌كان به‌شێوه‌یه‌كی گشتی پێناسه‌ی ئه‌وانه بۆ حه‌قیقه‌تی ژیانی مرۆڤ. ده‌توانین بڵێین مۆدێرنیسته‌كان له بواره جیاوازه‌كانی ژیانی مرۆڤدا چه‌ند پێناسه‌یه‌كیان هه‌بوو (له‌وانه‌یش پێناسه‌یان هه‌بوو بۆ ئه‌ده‌ب و هونه‌ر و ته‌لارسازیی و هتد.) بۆ نموونه له هونه‌ردا وێڕای ئه‌وه‌ی مۆدێرنیسته‌كان ستایلی جیاوازیان هێنایه ئاراوه، به‌ڵام ئه‌م ستایلانه بنه‌مای تایبه‌تی خۆیان هه‌بوو، هه‌موو ئیشێك به ستایلێكی نوێ له قه‌ڵه‌م نه‌ده‌درا. پۆستمۆدێرنیسته‌كان باوه‌ڕیان وایه ئه‌و جۆره پێناسانه ئه‌ندێشه كۆت و به‌ند ده‌كه‌ن و ئه‌مان پێكهاته باوه‌كان تێكده‌شكێنن، له‌وانه‌ش له بواری هونه‌ردا. ئه‌مان ده‌ڵێن هه‌ر ئیشێك وه‌رگر بخاته به‌رده‌م پرسیار و بیركردنه‌وه‌وه، هونه‌ره، نابێت هونه‌ر له چوارچێوه‌ی ستایل یان شێوازێكی تایبه‌تدا له قاڵب بدرێت. له ته‌لارسازیشدا شكڵ و شێوه‌ی بیناكان كه‌متر ده‌ناسرایه‌وه. بۆ نموونه بینا پڕ بریق و باقه‌كانی لاس ڤیگاس له ئه‌مریكا به نموونه‌ی ئازادیی هونه‌ر و ته‌لاسارسازیی ئازاد له كۆت و به‌ندی ستایل له قه‌ڵه‌م ده‌درێ. ئه‌گه‌رچی زۆر له ره‌خنه‌گرانی پۆستمۆدێرنیزم دژی رازاندنه‌وه‌ی ناپێویستی هونه‌رن. هه‌ندێ له‌وانه پۆستمۆدێرنیزم ته‌نیا به تێكه‌ڵكردنی بیرۆكه‌ی كۆن و نوێ ده‌زانن بۆ دروستكردنی بیرۆكه‌ی بێ‌مانا و ته‌نانه‌ت بازاڕییش. میدیاكان و پێشكه‌وتنه ته‌كنه‌لۆجییه‌كانی په‌یوه‌ندی یارمه‌تییه‌كی زۆری په‌ره‌سه‌ندنی پۆستمۆدێرنیزمیان دا و كاریگه‌ریی قووڵیان له‌سه‌ر مۆسیقا و دیزاین و فیلمسازیی و ئه‌ده‌ب و ئه‌ندێشه به‌جێهێشت. پۆستمۆدێرنیزمیش هه‌روه‌كو مۆدێرنیزم، كاری له هه‌موو بواره‌كانی ژیانی ئه‌مڕۆ كرد. بۆ نموونه، به ئاشكرا به ئایدیۆلۆجیكردنی حكومه‌ته‌كان له قۆناغی دوای جه‌نگی جیهانی دووه‌مدا ده‌توانرێت به ئه‌نجامی كاریگه‌ریی پۆستمۆدێرنیزم له‌سه‌ر سیاسه‌ت بزانرێت. چه‌ند مه‌سه‌له‌یه‌كی وه‌كو مافی مرۆڤ، مافی ژن، مافی هاوڕه‌گه‌زبازان، ئازادییه مه‌ده‌نییه‌كان، میدیای ئازاد به شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی له قۆناغی پۆستمۆدێرنیزمدا گه‌شه‌یان كرد. پۆستمۆدێرنیزم له ئه‌ده‌بدا نابێ ئه‌وه له یاد بكه‌ین كه ئه‌ده‌ب ته‌نیا یه‌كێكه له‌و بواره بێشومارانه‌ی به‌درێژایی قۆناغه جیاوازه‌كان گۆڕانكاریی به‌سه‌ردا هاتووه. به‌م پێیه، له قاڵبدانی فكری پۆستمۆدێرنیزم ته‌نیا له‌وه‌سفێكدا بۆ به‌رهه‌می ئه‌ده‌بیی و هونه‌ریی گومڕاكه‌ر و ناڕاسته. ئه‌گه‌رچی گه‌لێ ئیشی ئه‌ده‌بیی هه‌ن كه بایه‌خیان به خاسیه‌ته‌كانی پۆستمۆدێرنیزم داوه و له‌م رووه‌وه له‌وانه‌یه هه‌ندێ له ره‌خنه‌گران به هه‌مان چه‌مك پێناسه‌یان بكه‌ن. بنه‌مای ئه‌م به‌رهه‌مانه ئاسایی تێكچرژاویی ژیان له سه‌رده‌می نوێ‌دا، گوته‌ی فه‌لسه‌فی و له‌به‌ریه‌كهه‌ڵوه‌شانی ئاكار و بابه‌تی له‌و شێوه‌یه‌یه. به‌م پێیه، پۆستمۆدێرنیزم ستایلێكی نووسین یان ئه‌ده‌بیی نییه، به‌ڵكو چه‌مكێكه كه به‌رهه‌مێكی هونه‌ریی یان ئه‌ده‌بیی كاریگه‌ره پێی. پێناسه‌یه‌كی ئاواش بۆ به‌رهه‌مه پۆستمۆدێرنیزمه‌كان لای هه‌موو ره‌خنه‌گران قبووڵ نییه. به پێچه‌وانه‌ی مۆدێرنیزمه‌وه، پۆستمۆدێرنیزم باوه‌ڕی به‌وه نییه كه بێچه‌ند و چوون (كاریگه‌ریی له پێش فۆرمه‌وه بێت). زۆر له پۆستمۆدێرنیسته‌كان ده‌ڵێن بێچه‌ند و چوون هونه‌ر په‌یامێك نییه بۆ رزگاریی مرۆڤ یان گه‌یاندنی مرۆڤ به حه‌قیقه‌ت. چونكه پۆسمۆدێرنیزم باوه‌ڕی به‌یه‌ك حه‌قیقه‌ت نییه. هونه‌ر ده‌توانێ ئاوێته‌یه‌ك بێت له خه‌تی ره‌نگاو ره‌نگی ئاڵۆز كه وادیاره به رێكه‌وت له‌سه‌ر كاغه‌زێك كێشراون. یان مۆسیقایه‌ك به شیعرێكی بازاڕیی و بێمسته‌واوه، یان فیلمێكی وه‌كو (په‌ڵپ فیكش-pulp fiction) كه به شێوه‌یه‌كی نائاسایی چیرۆكێك ده‌گێڕێته‌وه. له‌مه‌ش بترازێ، ئه‌گه‌ر بیروبۆچوونه دژه‌كان سه‌باره‌ت به‌وه‌ی ئایا ئه‌سڵه‌ن ئێمه له قۆناغی پۆستمۆدێرنیزمداین یان نا، تێپه‌ڕێنین و ئه‌وه قبووڵ بكه‌ین كه جیهانی ئه‌مڕۆ مۆدێرنیزمی به‌جێهێشتووه و چۆته قۆناغی پۆستمۆدێرنیزمه‌وه، له‌و حاڵه‌ته‌دا ته‌لارسازیی به لاساییكردنه‌وه‌ی ته‌لارسازیی گۆسیك ده‌بێت خۆی له خۆیدا ئیشێكی پۆستمۆدێرنیزم بێت، هه‌روه‌كو چۆن نووسینی رۆمانێك به لاساییكردنه‌وه‌ی ستایله ئه‌ده‌بییه كلاسیكه‌كانی پێنج سه‌د ساڵ پێش ئێستا، ئه‌و رۆمانه ناكات به رۆمانێكی كلاسیكی، به‌ڵكو به‌رهه‌مێكی پۆستمۆدێرنیزم ده‌بێت. ئایا هونه‌رمه‌ندی ئه‌مڕۆ ده‌توانێ به‌رهه‌مێك بخوڵقێنێ كه به ته‌واوی له ده‌ره‌وه‌ی چه‌مكه‌كانی پۆستمۆدێرنیزم بێت؟ سه‌رنج: ئه‌م بابه‌ته بۆ ئاشنابوونی سه‌ره‌تایی به‌و چه‌مكانه‌ی باسكران ئاماده‌كراوه و باسێكی ئه‌كادیمی نییه. نووسینی: عزیز حكیمی سه‌رچاوه: nebesht.com
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure