8/1/2019 09:11 AM

چۆن خۆمان له‌ ئه‌نفلۆنزا بپارێزین؟

په‌تای ئه‌نفلۆنزا نه‌خۆشییه‌كی درمی ڤایرۆسییه‌و ده‌بێته‌ هۆی هه‌وكردنی كۆئه‌ندامی هه‌ناسه‌و له‌رێگه‌ی تێكه‌ڵاوی و نزیكبوونه‌وه‌و ته‌وقه‌كردن و به‌ركه‌وتنی پرژی كۆكه‌و پژمه‌ی كه‌سی توشبوو ده‌گوازرێته‌وه‌.

رێگاكانی خۆپاراستن له‌ ئه‌نفلۆنزا:

- له‌كاتی كۆكه‌و پژمه‌دا ده‌م و لوت به‌كلێنیكس دابپۆشه‌.

- زوو زوو ده‌سته‌كانت به‌ ئاو و سابون بشۆ.

- كلێنیكسی به‌كارهاتوو بخه‌ره‌ ناو سه‌به‌ته‌ی خۆڵه‌وه‌.

- دووركه‌وتنه‌وه‌ له‌ به‌كارهێنانی كه‌لوپه‌لی كه‌سانی توشبوو.

- به‌رده‌وام هه‌واگۆڕكێ له‌ ماڵ و شوێنی نیشته‌جێبوون بكرێت.

- دووركه‌وتنه‌وه‌ له‌ شوێنی قه‌ره‌باڵغ.



خاك - ئاژانسه‌كان



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved