8/1/2019 09:14 AM

چۆنێتی دروستكردنی هه‌ویر به‌ 10 ده‌قیقه‌

كه‌من ئه‌و رێگایانه‌ی به‌ شێوه‌یه‌كی خێرا هه‌ویرێكی گونجاوی لێ دروستده‌كرێت، بۆیه‌ لێره‌دا باس له‌ چۆنێتی دروستكردنی هه‌ویر ده‌كه‌ین له‌ ماوه‌ی 10 ده‌قیقه‌دا:

پێداویستییه‌كان:
-كه‌وچكێكی گه‌وره‌ شه‌كر
-دوو كه‌وچكی گه‌وره‌ خه‌میره‌ی فه‌وری
-دوو كوپ ئاوی شله‌تێن
-پێنج كوپ ئارد
-دوو كه‌وچكی گه‌وره‌ شیر
-نیو كوپ زه‌یتی روه‌كی

چۆنێتی ئاماده‌كردنی:
-دوو كوپ ئارد له‌گه‌ڵ ئاو و شه‌كرو شیره‌كه‌ تێكه‌ڵده‌كه‌یت و به‌ كه‌وچك یان به‌ خه‌ڵاتی كاره‌بایی به‌باشی تێكه‌ڵیده‌كه‌یت.
-بۆ ماوه‌ی 10 ده‌قیقه‌ وازی لێده‌هێنیت.
-ئه‌و سێ كوپه‌ ئارده‌ی كه‌ ماوه‌ته‌وه‌ تێكه‌ڵی گیراوه‌كه‌ی ده‌كه‌یت تا هه‌ویره‌ێكی گونجاوت ده‌ستده‌كه‌وێت.
-دوای ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی سه‌ره‌وه‌ بێگومان هه‌ویره‌كه‌ پێویستی به‌ شێلان ده‌بێت بۆیه‌ ده‌بێت به‌ ئامێری شێلان  یاخود به‌ ده‌ست بیشێلیت.

*ئێستا هه‌ویره‌كه‌ ئاماده‌یه‌و ده‌توانیت به‌هه‌ر شێوه‌یه‌ك كه‌ ده‌ته‌وێت به‌كاریبهێنیت.


خاك - ئاژانسه‌كان



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved