8/1/2019 11:34 AM

رێنمایی بۆ خوێندكاران.. ئاگاداری ئه‌مجۆره‌ خواردنانه‌ بن

 باشترین ئه‌و خۆراكانه‌ی پێویسته‌ بخورێن و ئه‌و خۆراكانه‌ی پێویسته‌ نه‌خورێن بۆ خوێندكاران كامانه‌ن؟ له‌وباره‌یه‌وه‌ د.كامه‌ران ڕه‌سوڵ ژاژڵه‌یی پسپۆڕی زانستی خۆراك و نه‌شته‌رگه‌ری گشتی بۆ به‌ده‌ستهێنانی باشترین ئه‌نجام گرنگترین ڕێنماییه‌كانی به‌ سایتی خاك ڕاگه‌یاند.

ئه‌و خۆراكانه‌ی نابێت بخورێن (یان زۆر كه‌می لێ بخورێن)
1-شیرینی و ئه‌و خواردنانه‌ی شه‌كری دروستكراویان زۆر تێدایه‌.
 2-خواردنه‌وه‌ گازیه‌كان چونكه‌ مادده‌ی كافاین و شه‌كریان تێدایه‌، هه‌روه‌ها خواردنه‌وه‌ وزه‌ به‌خشه‌كان.
 3-برنجی سپی و ئه‌و خواردنانه‌ی له‌ ئاردی سفر دروستده‌كرێن وه‌ك نان و سه‌موونی سپی.
4- چه‌وریه‌ چڕه‌كان: وه‌ك ڕۆنی ئاژه‌ڵ و به‌زو چه‌وری گۆشتی سوورو پێستی مریشك.
5-چپس
6-فاست فوود: وه‌ك گه‌س و هه‌مبه‌رگرو پیتزا
7-گۆشتی دروستكراو: وه‌ك گۆشتی قوتوو و ستیك و كه‌نتاكی و باسترمه‌
8-شه‌ربه‌ت و ئاوی میوه‌ی ئاماده‌كراو
 9-ماده‌ی كافایین وه‌كو چاو قاوه‌: نابێت ڕۆژانه‌ دوو كوپ زیاتر بخورێته‌وه‌و چای سه‌وزو قاوه‌ی سه‌وز باشتره‌.

باشترین ئه‌و خۆراكانه‌ی پێویسته‌ بخورێن له‌كاتی تاقیكردنه‌وه‌كان:
1- ئه‌وجۆره‌ خۆراكانه‌ی كه‌ به‌ ئۆمێگا3 ده‌وڵه‌مه‌ندن؛ وه‌ك ماسی و گوێزو بادام و فستق.
 2-زه‌یتی زه‌یتون؛ ڕۆژانه‌ دوو بۆ چوار كه‌وچكی چێشتی زه‌یتی زه‌یتوون بخورێت و هه‌ر كه‌وچێك بخرێته‌ ناو یه‌ك په‌رداخ ئاوی شیله‌تین یان بكرێته‌ ناو زه‌ڵاته‌وه‌ یان ڕۆژانه‌ (5-10) زه‌یتون بخورێت و هه‌روه‌ها باشتره‌ بۆ چێشتلێنان به‌كاربێت.
3-برۆكلی و سپێناخ و چه‌وه‌نده‌ری سوور؛ به‌تایبه‌ت ئه‌گه‌ر به‌ سه‌وزی بخورێت یان به‌ كوڵاوی، پیازو سیر.
4-سێو و توو و توتڕك
5-ئه‌ڤۆگادۆ
6-ده‌نكه‌ كوله‌كه‌
 7-زه‌نجه‌بیل 
8-هێلكه‌: به‌ كوڵاوی باشتره‌، نابێت له‌ هه‌فته‌یه‌كدا پێنج هێلكه‌ زیاتر بخورێت.
9-ماست: به‌بێ سه‌رتوێژو كه‌ره‌ی كه‌م چه‌وری.
10-ئاوخواردنه‌وه‌ به‌بڕی پێویست له‌نێوان ژه‌مه‌كان؛ واته‌ نیو سه‌عات پێش یان پاش ژه‌مه‌كان و هه‌موو سه‌عاتێك یه‌ك په‌رداخ بخورێته‌وه‌ یا زیاتر.
١11-ڕه‌شكه‌: نیو كه‌وچك له‌ناو یه‌ك په‌رداخ ئاوی شیله‌تین بخورێته‌وه‌ رۆژی دوو جار، هه‌روه‌ها زه‌یتی كه‌تان.
12-نه‌ستله‌ی ڕه‌ش: نه‌سته‌له‌ی سپی یان كه‌ شیری تێدا بێت بێ سووده‌.
13-هه‌نگوین
14-دانه‌وێڵه‌ ته‌واوه‌كان: نانی ئاردی بۆرو برنجی بۆرو ساوه‌رو گه‌نمه‌شامی به‌ كوڵاوی و شۆڤان.
15-پاقله‌مه‌نییه‌كان وه‌ك فاسۆلیاو نۆك و ماش و نیسك، هه‌روه‌ها قارچك.

خاك – تانیا ئاواره‌



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved