باشترین ئه‌و خۆراكانه‌ی پێویسته بخورێن و ئه‌و خۆراكانه‌ی پێویسته نه‌خورێن بۆ خوێندكاران كامانه‌ن؟ له‌وباره‌یه‌وه د.كامه‌ران ڕه‌سوڵ ژاژڵه‌یی پسپۆڕی زانستی خۆراك و نه‌شته‌رگه‌ری گشتی بۆ به‌ده‌ستهێنانی باشترین ئه‌نجام گرنگترین ڕێنماییه‌كانی به سایتی خاك ڕاگه‌یاند. ئه‌و خۆراكانه‌ی نابێت بخورێن (یان زۆر كه‌می لێ بخورێن) 1-شیرینی و ئه‌و خواردنانه‌ی شه‌كری دروستكراویان زۆر تێدایه. 2-خواردنه‌وه گازیه‌كان چونكه مادده‌ی كافاین و شه‌كریان تێدایه، هه‌روه‌ها خواردنه‌وه وزه به‌خشه‌كان. 3-برنجی سپی و ئه‌و خواردنانه‌ی له ئاردی سفر دروستده‌كرێن وه‌ك نان و سه‌موونی سپی. 4- چه‌وریه چڕه‌كان: وه‌ك ڕۆنی ئاژه‌ڵ و به‌زو چه‌وری گۆشتی سوور‌و پێستی مریشك. 5-چپس 6-فاست فوود: وه‌ك گه‌س و هه‌مبه‌رگرو پیتزا 7-گۆشتی دروستكراو: وه‌ك گۆشتی قوتوو و ستیك و كه‌نتاكی و باسترمه 8-شه‌ربه‌ت و ئاوی میوه‌ی ئاماده‌كراو 9-ماده‌ی كافایین وه‌كو چاو قاوه: نابێت ڕۆژانه دوو كوپ زیاتر بخورێته‌وه‌و چای سه‌وزو قاوه‌ی سه‌وز باشتره. باشترین ئه‌و خۆراكانه‌ی پێویسته بخورێن له‌كاتی تاقیكردنه‌وه‌كان: 1- ئه‌وجۆره خۆراكانه‌ی كه به ئۆمێگا3 ده‌وڵه‌مه‌ندن؛ وه‌ك ماسی و گوێزو بادام و فستق. 2-زه‌یتی زه‌یتون؛ ڕۆژانه دوو بۆ چوار كه‌وچكی چێشتی زه‌یتی زه‌یتوون بخورێت و هه‌ر كه‌وچێك بخرێته ناو یه‌ك په‌رداخ ئاوی شیله‌تین یان بكرێته ناو زه‌ڵاته‌وه یان ڕۆژانه (5-10) زه‌یتون بخورێت و هه‌روه‌ها باشتره بۆ چێشتلێنان به‌كاربێت. 3-برۆكلی و سپێناخ و چه‌وه‌نده‌ری سوور؛ به‌تایبه‌ت ئه‌گه‌ر به سه‌وزی بخورێت یان به كوڵاوی، پیازو سیر. 4-سێ‌و و توو و توتڕك 5-ئه‌ڤۆگادۆ 6-ده‌نكه كوله‌كه 7-زه‌نجه‌بیل 8-هێلكه: به كوڵاوی باشتره، نابێت له هه‌فته‌یه‌كدا پێنج هێلكه زیاتر بخورێت. 9-ماست: به‌بێ سهرتوێژو كه‌ره‌ی كه‌م چه‌وری. 10-ئاوخواردنه‌وه به‌بڕی پێویست له‌نێوان ژه‌مه‌كان؛ واته نیو سه‌عات پێش یان پاش ژه‌مه‌كان و هه‌موو سه‌عاتێك یه‌ك په‌رداخ بخورێته‌وه یا زیاتر. ١11-ڕه‌شكه: نیو كه‌وچك له‌ناو یه‌ك په‌رداخ ئاوی شیله‌تین بخورێته‌وه رۆژی دوو جار، هه‌روه‌ها زه‌یتی كه‌تان. 12-نه‌ستله‌ی ڕه‌ش: نه‌سته‌له‌ی سپی یان كه شیری تێدا بێت بێ سووده. 13-هه‌نگوین 14-دانه‌وێڵه ته‌واوه‌كان: نانی ئاردی بۆرو برنجی بۆرو ساوه‌رو گه‌نمه‌شامی به كوڵاوی و شۆڤان. 15-پاقله‌مه‌نییه‌كان وه‌ك فاسۆلیاو نۆك و ماش و نیسك، هه‌روه‌ها قارچك. خاك – تانیا ئاواره
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure