زۆربوونی خۆراكی ئاماده‌كراو (كوڵاو) له خواردنگه‌و ماڵه‌كاندا دیارده‌یه‌كی به‌ربڵاوه‌و جیاكه‌ره‌وه‌یه‌كی شێوازی ژیانی سه‌رده‌می ئێستایه، بۆیه گرنگه بزانین چۆن ئه‌و خۆراكه‌ی له ژه‌مێك زیاده، بۆ كاتێكی دیكه هه‌ڵیبگرین هه‌روه‌ك گرنگه بزانین چۆن دووباره بۆ ژه‌مێكی دیكه به‌كاریبهێنینه‌وه. له‌شكرحه‌مید ئه‌ندازیاری خۆراك به سایتی خاكی راگه‌یاند: پێویسته به‌مشێوه‌یه خۆراكی ئاماده‌كراو بۆ دووباره به‌كارهێنانه‌وه هه‌ڵبگیرێت. 1-سه‌ره‌تا، خۆراك پێویسته له پله‌ی گه‌رمی مه‌ودای مه‌ترسیدار (Danger zone) هه‌ڵنه‌گیرێت (5 تا 60 پله‌ی سیلیزی) چونكه له‌و پله گه‌رمییه‌دا به‌كتریا زۆر به‌زوویی گه‌شه ده‌كات، بۆیه پێویسته خۆراك له‌سه‌رو 60 پله‌ی سیلیزی یان له‌خوار 5 پله هه‌ڵبگیرێت. 2-ئه‌و به‌شه‌ی خۆراك كه زیاده‌و ده‌مانه‌وێ هه‌ڵیبگرین، پێویسته به‌زوویی ساردبكرێته‌وه له‌ڕێگه‌ی دانانی خۆراكه‌كه له‌نێو ده‌فرێك ئاوی سارد یان چیله‌ر بۆ ئه‌وه‌ی راسته‌وخۆ سادبكرێته‌وه‌و پاشان بكرێته نێو به‌فرگره‌وه. 3-نابێت خۆراك بۆ ماوه‌ی 2 كاتژمێر زیاتر له پله‌ی گه‌رمی ژوور دابنرێت، چونكه به‌كتریا زۆر به‌زوویی گه‌شه‌ی تێدا ده‌كات، هه‌روه‌ها نابێ خۆراكی ئاماده‌كراو له‌نێو به‌راددا (به‌شی خواره‌وه به‌فرگره) زۆرتر له 2 رۆژ هه‌ڵبگیرێت. 4-له‌كاتی گه‌رمكردنه‌وه‌ی خۆراكی ئاماده‌كراودا پێویسته خۆراكه‌كه به‌ته‌واوی گه‌رمبكرێته‌وه بۆ سه‌رو 60 پله. 5-له‌كاتی به‌كارهێنانی مایكرۆوه‌یڤ پێویسته ئاگاداربین ته‌نیا ڕووكاری ده‌ره‌وه‌ی گه‌رمنه‌كرێته‌وه، به‌ڵكو پێویسته هه‌موو به‌شه‌كانی گه‌رمبكرێته‌وه. 6-باشترین ڕێگای خواردن ڕۆژانه به‌پێی ژه‌مه‌كان ئاماده‌بكرێت و جارێكی‌تر به‌كارنه‌هێنرێت. خاك – تانیا ئاواره
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure