9/1/2019 09:31 AM

مۆبایلی داهاتووی ئایفۆن سێ كامێرایە

نوێترین وێنەی مۆبایلی ئایفۆن بڵاوكرایەوە، كە گۆڕانكاريیەكی زۆر لە دیزاینی كراوەو سێ كامێراشی لەپشتەوە بۆ دانراوە، كە تەواو جیاوازە لە نەوەكانی پێش خۆی.

ماڵپەری digit ئاشكرایكرد كە كۆمپانیای ئەپڵ كار لەسەر نوێترین مۆبایلی دەكات كە لە ساڵی 2019دا دەیخاتە بەردەستی بەكاربەرانی، وەك هەمیشەش  سێ مۆبایلی جیاواز بەرهەمدەهێنێت، بەپێی هەواڵی ماڵپەرەكە، مۆبایلی نوێی ئایفۆن لەڕووی دیزاین و ژمارەی كامێراوە تەواو جیاوازە لە نەوەكانی پێش خۆی،  وەك لە وێنەكەشدا دەردەكەوێت مۆبایلەكە خاوەنی سێ كامێرایە كە لە چوارچێوەی چوارگۆشەیەكی بەرزدا جێگیركراون، دوو كامێرەیان لە سەرەوەیەو ئەوی تریش لە خوارەوەیە.

ئەو وێنەیە هاوتەریبە لەگەڵ هەوڵەكانی كۆمپانیای ئەپڵ بۆ بەرزكردنەوەی تەكنەلۆژیای كامێرای پشتەوە، هەروەها ئەپڵ بەنیازە بە هەماهەنگی كۆمپانیای سۆنی تەكنەلۆژیای D-TOF3 لە مۆبایلەكانیدا دابنێت، بەمەش كامێراكانی ئایفۆن رۆلێكی گرنگیان دەبێت لە گرتنی وێنەی سێ دووری و نیشاندانی وێنە بە روونیەكی زۆرو هەمەلایەنە.

ئەوەی كە ئاشكرا بووە، ئەوەیە كە كامێرای سێیەم زیاتر تەركیز دەخاتەسەر ئەو شتەی كە دەمانەوێت وێنەی سێ دووری بگرین و كارەكە خێراتر دەكات، هەروەها ئەو لەمپەرانەش تێكدەشكێنێت كە بەهۆی تاریكیەوە كار لەسەر وێنەكان دەكات، بۆ ئەمەش  لەرێگەی شەپۆلی لێزەریی و پێوانەكردنی دوورییەكەیەوە لەمپەرەكە لادەبات، بۆ ئەمكارەش پێویستی بە ئامرازێكی هەستی هەیە كە بۆی دانراوە.

خاك - و/گۆران قادر
س: عالم التقنیە




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved