پێداویستییه‌كان -300 گرام ئاو -300 گرام زه‌یت -150 گرام ماست -150 گرام شیری ته‌ڕ -8 هێلكه -كه‌وچكێكی بچوك ڤانێلا -400 گرام ئارد -600 گرام شه‌كر -75 گرام كاكاو -20 گرام پیكيپاوده‌ر -كه‌وچكێكی بچوك خوێ -3 كه‌وچكی گه‌وره كه‌ره -6 كوپ كرێم -3 كوپ كاكاو چۆنیێتی ئاماده‌كردنی: -له ده‌فرێكدا زه‌یت و ئاو كه‌ره‌و شیره‌كه تێكه‌ڵ به‌یه‌كتر ده‌كه‌یت. -هێلكه‌كان له ئاودا ده‌گریته‌وه‌و تێكه‌ڵ به گیراوه‌كه‌ی ده‌كه‌یت. -هه‌موو پێكهاته وشكه‌كان هه‌ریه‌كه له ئاردو شه‌كرو پیكيپاوده‌رو كاكاو خوێیه‌كه تێكه‌ڵ ده‌كه‌یت. -گیراوه‌كه ده‌یكه‌یته سێ قاڵبه‌وه، باشتروایه به كه‌ره قاڵبه‌كان چه‌ور بكه‌یت. -هه‌ریه‌ك له قاڵبه‌كان 600 گرام له گیراوه‌كه‌ی تێده‌كه‌یت و ده‌یكه‌یته فڕنه‌وه بۆ ماوه‌ی 25 ده‌قیقه به پله‌ی 350. -بۆ ئاماده‌كردنی كرێمه‌كه‌ش پێویستت به هاڕاوه‌ی كاكاو و كرێم ده‌بێت و به باشی تێكه‌ڵیان ده‌كه‌یت، له‌سه‌ر ئاگرێكێكی هێواش گه‌رمی ده‌كه‌یت. -دوای ساردبوونه‌وه‌ی كرێمه‌كه‌و ده‌رهێنانی كێكه برژاوه‌كه له فڕن، قاڵبه كێكه‌كان له‌سه‌ر یه‌ك داده‌نێیت و كرێمه‌كه‌ی ده‌كه‌یت به‌سه‌ریاندا. خاك - ئاژانسه‌كان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure