9/1/2019 09:45 AM

دهۆك.. هۆڵی نووسەرو رووناكبیر ئیبراهیم ئەحمەد دەكرێتەوە

لە شاری دھۆک ھۆڵی رۆشنبیری نو,سەرو سیاسەتمەدارو ڕووناكبیری گەورەی گەلی كورد مامۆستا ئیبراھیم ئەحمەد کرایەوە.

ڕۆژی 8-1-2019 لە شاری دهۆك لە مەڕاسیمێكی شایستەدا بە ئامادەبوونی عبدالباری زێباری لێپرسراوی مەڵبەندی چواری ڕێكخستنی بادینان و زكری زێباری ئەندامی پەرلەمانی كوردستان و كەمال دۆسكی لێپرسراوی کۆمیتەی دووی ڕێكخستنی دهۆكی یەکێتيی نیشتمانيی کوردستان و ئەندام و كادیرانی یەكێتی لە سنورەكە، ھۆڵی نووسەرو سیاسەتمەدارو ڕووناكبیری گەورەی گەلی كورد مامۆستا ئیبراھیم ئەحمەد کرایەوە.

لە چەند وتەیەكی جیادا بەگرنگیيەوە باس لەوە كرا كە بە بەردەوامی خاتوو هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەدو خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد خەمخۆرو پاڵپشتی ڕێكخستنەكانی یەكێتی بوون لە بادینان.

جێی وەبیرهێنانەوەیە هۆڵی نووسەرو ڕووناكبیرو سیاسەتمەداری گەورەی گەلەكەمان مامۆستا ئیبراهیم ئەحمەد لەسەر ئەرکی خاتوو هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەدو خاتوو شاناز ئیبراھیم ئەحمەد نۆژەن كراوەتەوەو سەرجەم پێداویستیيەكانی بۆ دابینكراوەو بۆ ئەو مەبەستەی وەك ناوەندێكی ڕوشنبیری بۆ ھوشیارکردنەوەو رۆشنبیری گەنجان و کادرانی یەکێتی سوودی لێوەربگیرێت.


خاك - فەرمان عەبدولڕەحمان








زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved